پرسیار: کوشتنی بەراز ئەگەر بەچکە لە سکی دابێت حوکمی چییە دروستە بکوژرێت؟
وەڵام: سەبارەت بە کوشتنی بەراز سێ وتە ھەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن دروستە بەراز بکوژیت.
دووەم: ھەندێک زانا دەلێن سونەتە بکوژیت.
سێیەم: ھەندێک زانای تر دەلێن واجبە بکوژیت.
بەلگە بۆ کوشتنی بەراز:
(١) ئاژەلێکە لەوانە خراپترە و زیانی زیاترە کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە کوشتنی و بە فاسق وەسفی کردوون .
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت باسی عیسا دەکات کە دادەبەزێت لە کۆتایی زەمان و بەراز دەکوژێت، ئەوەش کە دادەبەزێت و دادپەروەری دەکات لەسەر شەریعەتی محمد دەڕوات.
عن أبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ ، لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ، حَكَمًا مُقْسِطًا، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلَ الْخِنْزِيرَ، وَيَضَعَ الْجِزْيَةَ، وَيَفِيضَ الْمَالُ حَتَّى لَا يَقْبَلَهُ أَحَدٌ) رواە البخاري (٢٢٢٢) ومسلم (١٥٥).
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن کە کڕین و فرۆشتنی بەراز حەڕامە، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ھەر ئاژەڵێک زیانی ھەبێت و نەگاتە ڕادەی زیانی بەراز، وەک ئەو فواسقانەی کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بەکوشتنی کردووە و حەڕامن، وە بەراز لەپێشترە بۆ کوشتنی لەبەر زۆری زیانی، ئایا نەت زانیووە و نایبینی کە عیسا دادەبەزێت دەیکوژێت، کوشتنەکەی واجبە) شرح البخاري (٦/٣٤٤).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ابن التین دەڵێت: هەندێک شافعی وتەی شازیان هەیە دەڵێن: بەراز ناکوژرێت ئەگەر زیانی نەبێت، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بەراز دەکوژرێت بە مطلقی.) فتح الباري.
زانایان دەڵێن تەنها لە دوو حالەت نابێت بەراز بکوژرێت:
یەکەم: بەرازەکە هی ئەهلی زیمە بێت و بەدیار نەخات لە جێگایەک بێت موسلمان نەیبینێت، ئەگەر بەدیاری خست دروستە بکوژیت.
دووەم: ئەگەر کوشتنی بەراز زیانی بۆ موسلمان هەبێت، لەم حالەتە لادانی زیان لەپێشترە لە ڕاکێشانی سوود.
بەڵگەکان گشتین هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ئەوانەی بەچکەیان لە سکە و ئەوانی تر.