سەردێری پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە لە مزگەوت بەهۆی سماعەوە جا چ قورئان خوێن بخوێنێت یان بەهۆی موبایلەوە؟ لە زۆر لە مزگەوتەکان ئەمە دەکرێت؟

بەرواری دانان: 2020-03-27 کۆدی پرسیار: 1870

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە لە مزگەوت بەهۆی سماعەوە جا چ قورئان خوێن بخوێنێت یان بەهۆی موبایلەوە؟ لە زۆر لە مزگەوتەکان ئەمە دەکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن قورئان خویندنەوە بە دەنگ لە مزگەوت بەهۆی سەماعەوە داهێنراوە و دروست نییە، جا چ ڕۆژی هەینی بێت یان هەر ڕۆژێکی تر بێت، چونکە:

(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە قورئان بە دەنگی بەرز بخوێننەوە و یەکتر ئەزیەت بدەن.

(٢)ئەزیەت دانی نوێژ خوێن و ئەوانەی دەرس دەخوێنن و قورئان لەبەر دەکەن تێدایە.

(٣)خەڵک هەیە لە مزگەوت نوێژ دەکات، یان زیکر دەکات یان دوعا دەکات، بەتایبەتی ڕۆژی هەینی سونەتە سونەتی مطلق بکەیت هەتا ئیمام بەسەر مینبەر دەکەوێت، بۆیە نابێت خەڵک ئەزیەت بدەیت.

(٤)دەبێتە هۆی ئەزیەت دانی خەڵک لە مالەوە، چونکە هەموو خەڵکێک هەموو دەنگێکی لا خۆش نییە، یان لەوانەیە هەبێت لە مالەوە نوێژ بکات یان زیکر بکات یان دوعا بکات، خەڵک هەیە گوێ بۆ قورئان ناگرێت ئیش و کاری هەیە یان میوانی هەیە یان معاملە دەکات.

لەوانەیە یەکێک بڵێت قورئان خوێندنەوە بە دەنگ سوودی بۆ نەخوێندەوار هەیە گوێ لە قورئان دەگریت، دەلێین: لەسەردەمی پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم نەخوێندەوار هەبووە کەچی ئەمە نەکراوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام