پرسیار: وشەی: صلوا في رحالکم لە کاتی باران بارین لەکوێ دەگوترێ؟
وەڵام: جیاوازی نییە لەنێوان زانایان دروستە بڵێیت: (الصلاة في الرحال) یان (صلوا في رحالكم) یان (صلوا في بيوتكم)، ئەگەر باران بوو یان هەوایەکی زۆر تووند هات یان زۆر سارد بوو، هەروەها فەرموودە هاتوون بانگدەر بەئارەزووی خۆیەتی یان لە کۆتایی بانگ دەڵیت یان لە شوێنی (حي علی الصلاة)، بەڵگە:
(١)عَنْ نَافِع ، قَالَ: " أَذَّنَ ابْنُ عُمَرَ فِي لَيْلَةٍ بَارِدَةٍ بِضَجْنَانَ ، ثُمَّ قَالَ : صَلُّوا فِي رِحَالِكُمْ ، فَأَخْبَرَنَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَأْمُرُ مُؤَذِّنًا يُؤَذِّنُ ، ثُمَّ يَقُولُ عَلَى إِثْرِهِ : " أَلاَ صَلُّوا فِي الرِّحَالِ " فِي اللَّيْلَةِ البَارِدَةِ ، أَوِ المَطِيرَةِ ، فِي السَّفَرِ . روى البخاري (٦٦٦)، ومسلم (٦٩٧)
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە ڕوون ئاشکرایە دوای تەواوبوون لە بانگ ئەمە دەگوترێ) فتح الباري (٢/١١٣).
(٢)عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الحَارِثِ، عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَبَّاسٍ، أَنَّهُ قَالَ لِمُؤَذِّنِهِ فِي يَوْمٍ مَطِيرٍ: "إِذَا قُلْتَ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ ، فَلَا تَقُلْ : حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، قُلْ: صَلُّوا فِي بُيُوتِكُمْ"، قَالَ: فَكَأَنَّ النَّاسَ اسْتَنْكَرُوا ذَاكَ، فَقَالَ: "أَتَعْجَبُونَ مِنْ ذَا؟!، قَدْ فَعَلَ ذَا مَنْ هُوَ خَيْرٌ مِنِّي، إِنَّ الْجُمُعَةَ عَزْمَةٌ ، وَإِنِّي كَرِهْتُ أَنْ أُحْرِجَكمْ ، فَتَمْشُوا فِي الطِّينِ وَالدَّحْضِ". رواە البخاري (٦٦٨)، ومسلم (٦٩٩) واللفظ له ،
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەی ابن عباس دەڵێت: ألا صلوا في رحالكم، لەناو بانگ ئەمە بڵێن، فەرموودەی ابن عمر دەڵێت لە کۆتایی بانگ بڵێن.
هەردووکیان دروستە، ئیمام شافعی دەقی هەیە لە الأم لە کتاب الأذان، زۆربەی هاوەڵانی ئێمە لەسەر ئەمەن، دروستە دوای بانگ بڵێیت و دروستە لەناوبانگ بڵێیت، لەبەر ئەوە هەردوو شێوە دروستە، بەڵام دوای بانگ باشترە، بۆ ئەوەی بانگ لەسەر شێوەی خۆی بمێنێتەوە.) شرح صحیح مسلم (٥/٢٠٧).
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( فەرموودەی ابن عباس و ابن عمر بەڵگەن دروستە کردەوە بە هەردووکیان بکەیت) الفروع (٣/٦٣).