سەردێری پرسیار: لەگروپێکی ئایینی زۆربەی ژنان باوەڕ بەوە دەکەن ٤٠ جار ئایەت کورسی بخوێنی یا سورەتی یس یان چەند شتی تری وەک ئەمانە، ئیتر مرازت حاسل دەبێ، زۆربەشیان باوەڕ بەو شتە دەکەن، کە دەڵێم شتێ وانییە لەدین باس نەکراوە بەمن دەڵێن سەلەفی؟

بەرواری دانان: 2020-03-21 کۆدی پرسیار: 1858

پرسیار:

پرسیار: لەگروپێکی ئایینی زۆربەی ژنان باوەڕ بەوە دەکەن ٤٠ جار ئایەت کورسی بخوێنی یا سورەتی یس یان چەند شتی تری وەک ئەمانە، ئیتر مرازت حاسل دەبێ، زۆربەشیان باوەڕ بەو شتە دەکەن، کە دەڵێم شتێ وانییە لەدین باس نەکراوە بەمن دەڵێن سەلەفی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت هیچ عیبادەتێک بکەیت ئیلا دەبێت بەڵگە لەسەری هاتبێت، کەواتە عیبادەت تەوقیفی یە نابێت لەخۆتەوە بکەیت، سەبارەت بە خوێندنەوەی ئایەت کورسی ٤٠ جار یان سورەت یس هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوون.

موسلمان دەبێت ئاگادار بێت چونکە دژە دینەکان دەیانەوێت دینی ئیسلام وەک دینی شیعە لێ بکەن خەڵک تووشی شتی خوڕافی بکەن، هەنگاو و بە هەنگاو شتی خوڕافی دێننە ناو موسلمانان، دینی ئیسلام پارێزراوە کەس ناتوانێت شتێک زیاد بکات یان کەم بکات، سوپاس بۆ خوای گەورە دینی ئیسلام پێویستی بەوە نییە بەندە عیبادەت بۆ بەندەکان زیاد بکات، بەندە بەندەی خوایە مافی ئەوەی نییە دین بۆ خەڵک دابنێت، زیکر و عیبادەت بۆ خەڵک دانان و دیارکردن واتە تشریع تەنها مافی خوای گەورەیە کەس بۆی نییە عیبادەت بۆ بەندەکان دیار بکات.

موسلمان ئەگەر تەنها شوێن قورئان و فەرموودەی ڕاست بکەوێت باشترە بۆی، شوێن قورئان و فەرموودەی ڕاست بکەون شت دامەهێنن چونکە قورئان و فەرموودەی ڕاست بەسە بۆ ئێوە، بۆچی عیبادەتێک دەکەیت لێی بە گومان بیت قبولە یان نە؟!

خەڵک ئەگەر عەقلی خۆی لە دەستی ئەم کەسانە بنێت وەک شیعەی لێ دێت، بە ئارەزووی خۆیان خەڵک گومرا دەکەن و ڕووی خەڵک دەدەن بۆ هەر شوێنێک بیانەوێت، بۆیە موسلمان دەبێت ئاگادار بێت.

لەگەڵ ڕێزم بۆ ئافرەتان زووتر هەلدەخەلەتێن لە پیاوان، هیوایەتیان ئەم شتە بێ سوود و خورافیانەیە، بۆیە دەبێت ئافرەت ئاگادار بێت هەڵ نەخەلەتێت بە شتێک هیچ بەڵگەی لەسەر نەهاتبێت.

کێشە ئەوەیە زۆر لە ئافرەتان خەریکی ئەم شتانەن هەتا قسمەتیان هەستێت و شوو بکەن، کاتێک داخوازیش بۆی دێت دەڵێت هەر نییەتی شووکردنم نییە، یان دەڵێت دڵم تووند دەبێت، یان دەڵێت خەونم بینووە باش نییە شوو بکەم، یان خەونێکی ناخۆشم بینیووە، دواڕۆژی خۆی لەدەست خەون دەنێت و خەون بڕیار لەسەر دواڕۆژی دەدات نەک قورئان و سونەت.

موسلمان نابێت گوێ بداتە وەسواسی شەیتان دەبێت تەرازووی ژیانی قورئان و سونەت بێت، دەبێت لەسەر بنەمای دین بڕیار بدات نەک خەون و وەسواسی شەیتان، دەبێت پشت بەخوا ببەستێت بۆ زەواج نەک پشت بە هەندێک شتی خورافی، وەک: ٤٠ جار خویندنی ئایەت کورسی و سورەت یس.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام