سەردێری پرسیار:ئایا حیزبە ئیسلامی یەکانی کوردستان تەکفیر دەکرێن لەبەر ئەوەی ئێستا داخلی پەرلەمان بوونە و دیموکراسییەت کوفرە؟

بەرواری دانان :2020-03-16 کۆدی پرسیار:1843

پرسیار:

پرسیار: ئایا حیزبە ئیسلامی یەکانی کوردستان تەکفیر دەکرێن لەبەر ئەوەی ئێستا داخلی پەرلەمان بوونە و دیموکراسییەت کوفرە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن: تەکفیر وەسفی کردنی کەسێکە بە کوفر و حوکم دانە بەوەی کە لە ئیسلام دەرچووە.

کافرکردنی موسلمان گرانترین بابەتە و هەستیارترین بابەتە، موسلمان نابێت پەلە بکات و دەبێت بۆ وتەی زانایان بگەڕێتەوە و شوێن هەرزەکار و کەسانی نەزان نەکەوێت، موسلمان دەبێت بە انصاف بێت بێ ویژدانانە حوکم بەسەر موسلمانان نەدات، زانایان دەڵێن دەنگدان وخۆهەڵبژاردن لەژێر نیزامێک کە حوکم بەقوڕئان نەکات ئەم دوو حاڵەتانەن:

حاڵەتی یەکەم: خۆی هەڵدەبژێرێت یان کەسێکی تر هەڵدەبژێرێت وەک دان پێدانان بۆ ئەم نیزامە، وە بۆ ئەوەی ئەم حوکم کردنە بێجگە لەقوڕئان بەردەوام بێت، ئەمە دروست نییە و لەمەترسییەکی گەورەدایە.

حاڵەتی دووەم:خۆی هەڵدەبژێرێت یان کەسێکی تر هەڵدەبژێرێت لەژێر ئەم نیزامە بۆ ئەوەی بێتە بەڵگه بەسەریانەوە بەگوێرەی توانا ئینکاری بکات و شەڕ کەم بکاتەوە و چاکسازی بکات، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا دروستە یان نە؟ دوو وتە هەیە:

یەکەم : هەندێک زانایان دەڵێن دروستە، بەڵکو هەندێک دەڵێن واجبە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی من دەی بینم هەڵبژاردن واجبە، دەبێت ئێمە کەسێک دیاری بکەین خێری تێدابێت وباش بێت، چونکە ئەگەر کەسانی باش پاشەکشەیان کرد کێ شوێنی ئەوان دەگرێتەوە؟ کەسی خراپ شوێنی دەگرێتەوە یان خەڵکانێک جێگایان دەگرێنەوە کە نەخێریان تێدایە وە نەشەڕیان تێدایە، کەواتە دەبێت ئێمە کەسێک دیاری بکەین باش بێت.

ئەگەر یەکێک بڵێت: کەسێکمان دیاری کردووە زۆربەی ئەنجوومەنەکە پێچەوانەی ئەون، ئێمە دەڵێن: هیچ ڕێگری نیە، ئەو تاک کەسە ئەگەر خوای گەورە بەرەکەتی خستە ناوی وشەی حەق دەگەیەنێت لەو دانیشتنە کە کاریگەری لەسەریان دەبێت، بەڵام ئێمە ڕاستگۆیمان کەمە لەگەڵ خوا، پشت دەبەستن شتی مادی و بە هەست پێکراو ئێمە سەیری ووشەی حەق ناکەین .... هەڵبژێرە ئەوەی دەیبینی خێری پێوەیە، توکل بخە سەر خوای گەورە) بەکورتی، لقاءات الباب المفتوح

زانایانی الجنە الدائمە دەلێن: (نابێت موسلمان خوی هەلبژێریت بە ئومێدی رێکخستنی حوكمەتێک حوكم بكات بە بێجگە لەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە، وە کار دەكات بە بێجگە لە شەریعەتی ئیسلام، نابێت بۆ موسلمان خۆی كاندید بكات یان كەسێکی تر كار دەكات لەو حكومەتە ئیلا ئەگەر خۆ كاندید كردن بە ئومێدی ئەمە بێت بگەن بە ئەوە كە حوكم بگۆڕن بۆ شەریعەتی ئیسلام ...) فنتاوی اللجنة الدائمة (٢٣/٤٠٦).

دووەم: هەندێ زانا دەلێن نابێت و دروست نیە دەنگ بدەیت، چونكە حوكم كردنە بە بێجگە لە قورئان، وە چۆن دەبێت دەنگی کەسێکی خراپ و باش وەكو یەك ببن یان دەنگی پیاو ژن یان دەنگی كەسێكی دروست و كەسێکی شێت.

ووتەی ڕاست دەنگ دان دروستە چونكە بابەتەكە بۆ مەسلەحەت و مەفسەدەت دەگەڕێتەوە، وە نیەت ڕۆلی هەیە و مەبەستی ئەوە نییە حوکمی کوفر هەلبژێرێ.

موسلمان دەبێت بە ویژدان سەیری برای موسلمان بکات و حوکمی بەسەر بدات، حوکم دان بەوە حیزبە ئیسلامی یەکان هەموویان کافرن، یان ئەوەی حیزبی علمانی بێت لە کوردستان هەموویان کافرن، یان ئەوەی دەنگیان پێ بدات هەموویان کافرن، یان پێشمەرگە هەموویان کافرن، یان شورتە و ئاسایش و فەرمانبەری حوکمەت هەموویان کافرن، ئەمە بێ انصافی یە، مەرج نییە هەر کەسێک تووشی کوفر ببێت کافر بووبێت، چونکە کافر کردن شروط و موانعی هەیە.

موسلمان دەبێت ئاگادار بێت تەکفیریەکان بناسێت، سیفەتەکانی تەکفرییەکان ئەمانەن:

١-باوەڕیان وایە ھیچ ولاتی ئیسلامی نەماوە ھەتا مەککە و مەدینەش، ھەموویان ولاتی کوفرن.

٢- کەم عەقلن ھیچ سەنگ بۆ سوود و زیان دانانێن، زۆر لایان ئاساییە شتێک بکەن زیانی زۆر گەورە بێت.

٣- زۆرینەیان ھەرزەکارن و کەس بە تەمەن نین، ھەلخەلەتاون بە ھەندێک شوبھە.

٤- سەنگ بۆ وتەی زانایان دانانێن و بە ترسنۆک وەسفیان دەکەن، بەلکو ھەر کەسێک پێچەوانەیان بێت کافری دەکەن، نموونە: چەندین تەکفیری ئەم سێ زانایانەی ئەم سەردەمیان کافر کردووە ابن باز و ابن عثیمین و الالبانی.

٥-زۆرینەی خەلک کافر دەکەن بە تایبەتی کار بەدەستەکان، بەلکو جوولەکە و گاور لایان زۆر باشترن لە کاربەدەستەکان .

٦-شەڕ دەکەن دژی موسلمانان و خۆیان دەتەقێننەوە لەناو موسلمانان، باس و دانشیتنیان باسی کوشتن و جیھاد و خەلک کافر کردن و ھەلگەڕانەوەیە لە دین.

٧-یەقینیان ھەیە کە شوێن کەوتەیان بۆ بەھەشتن و بە شەھید حساب دەکرێن.

٨-ھەندێک حەق بەدەردەخەن بۆ ئەوەی بگەن بە ناھەق، واتە بگەن بە مەرامەکانیان.

٩-تێگەیشتنیان زۆر زۆر لاوازە بۆ قورئان و سونەت.

١٠-وتەیان زۆر جوانە و شرینە و قسەزانن بەلام کردەوەیان زۆر زۆر ناشرینە.

١١-پشت لە قوتابخانە و کۆلێژ و پیشەی حوکمی دەکەن.

١٢-زۆربەی زۆری کار و دانیشتنەکانیان بە نھێنی یە

١٣-پشت لە نوێژی بەکۆمەڵ و جومعە دەکەن، چونکە شارەکە شاری کوفرە و حاکم کافرە و زۆرینەی خەلک کافرن.

عقیلی دەفەرمووێت : (( ئیسماعلی بیھسی دراوسێی مزگەوت بوو چل ساڵ ، نەبینرا لە نوێژی جومعە و نوێژی بە كۆمەڵ . )) حاشية تهذيب الكمال (٣/١٠٩).

١٤-خەلک کافر دەکەن لەسەر کردنی تاوانی گەورە.

١٥-خەلک تاقی دەکەنەوە بە کاربەدەستەکان، ئەگەر خەلک کاربەدەستی کافر کرد ئەوا لێی ڕازی دەبن، ئەگەر کافریان نەکرد ئەوا وەسفی دەکەن بە خراپترین وەسف یان کافری دەکەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام