سەردێری پرسیار:ئایا ڕاستە ئەو قسەیە زۆربەی خەلکی دەڵێن ئەو نەخۆشییە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمەریکا ناردوویەتی؟

بەرواری دانان :2020-03-15 کۆدی پرسیار:1840

پرسیار:

پرسیار: ئایا ڕاستە ئەو قسەیە زۆربەی خەلکی دەڵێن ئەو نەخۆشییە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمەریکا ناردوویەتی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە نەخۆسی کۆڕۆنا سێ ئەگەری ھەیە:

(١)یان ولاتێک لە ولاتەکان ئەم ڤایرۆسەی بڵاوکردۆتەوە لەناو چین و ھەندێک وڵاتی تر بۆ ئەوەی پەردەپۆش بێت فێلەکەیان، ئەمەی کردووە وەک جەنگێکی بازرگانی بۆ ئەوەی چین بوەستێت و پێشیان نەکەوێت.

(٢)یان ئەم ڤایرۆسە لەناویان بڵاوبۆتەوە بێ ئەوەی ھیچ وڵاتێک ھۆکاری بڵاوکردنەوەی بێت، خوای گەورە ئەمەی تووشی ئەوان کردووە ڕاستەخۆ.

(٣)یان ئەوەتا چیین خۆی ئەمەی کردووە، چونکە کاربەدەستەکانیان ستەمکارن بۆ دونیا هەموو شتێک، دەیانەوێت کەسانی پیر و پەکەوتە و نەخۆشەکان لە کۆل خۆیان بکەنەوە، یان بۆ ئەوەی کۆمپانیای بیانی ولاتەکەیان جێ بێلن و هەر خۆیان ببنە خاوەنی پشەکەکانی کۆمپانیاکان، چونکە معقول نییە بە یەک ڕۆژ چەندی نەخۆشخانەی کۆرونایان داخست و بە ماوەیەکی کەم گوتیان کۆرونا نەما یان زۆر کەم بوو. لەوانەیە بابەتەکە لەوە گەورەترە کە خەڵک بیری لی دەکاتەوە، چونکە چەندین شتی لەم جۆرە کراوە خەڵک هەستی پی ناکات، هەموو خەڵکیان سەرقال کردووە بەم نەخۆشی یە خوا دەزانێت چ مەبەستیان هەیە، بەڵام ئەوەی گرینگ بێت زانایان دەڵێن بەڵاو و ناخۆشی ھۆکارەکەی دوو شتن:

یەکەم: تاوان ھۆکارە بۆ بەڵاو و ناخۆشی جا چ تاوانی گەورە بێت یان بچووک یان کوفر یان شیرک، خوای گەورە سزایی دەدات وەک سزاییەکی پێشەکی پێش قیامەت.

دووەم: ویستی خوای گەورە بۆ ئەوەی پلەکانی ئیماندار بەرز بکاتەوە بە ئارام گرتن، خوای گەورە پێغەمبەرەکان و پیاوچاکانی تاقیکردۆتەوە بۆ ئەوەی پلەکانیان بەرز بکاتەوە.

ئەو قەومەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە ئەم دوو حالەتەیە:

یەکەم: ئەگەر قەومەکە کافر بوو، ناکرێت بەڵا و ناخۆشییەکە بۆ ئەوە بێت پلەی پێ بەرز ببێتەوە.

دووەم: ئەگەر قەومەکە موسلمان بوو، دوو ئەگەری ھەیە:

(١) یان کەسەکە موسلمانێکە تاوان بە ئاشکرایی دەکات و فاسقی یەکەی دیارە، لەم حالەتە واگومان دەبردرێت ئەمە سزاییە بۆی و بەھۆی تاوانەکانیەوە بووە، چونکە لاچوونی تاوان لەپێشترە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی، تاوانبار زیاتر پێویستی بە لێخۆش بوونە لە پلە بەرزبوونەوە.

(٢) یان کەسەکە موسلمانێکە عبادە و کردەوەی باش دەکات و بەردەوام ڕووی لە خوای گەورەیە، لەم حالەتە وا گومان دەبردرێت بەلایەکە وەک ڕێز و بەرزبوونەوەی پلەکانییەتی.

زانایان دەڵێن ئەو موسلمانەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە بەم سێ شتە جیادەکرێنەوە:

(١) ئەگەر ناڕازی بوون و ئارامی نەگرت و تووڕەیی لەکەسەکە بەدیارکەوت، گومان مەبە ئەمە کەڕامەتێک بێت لەخواوە بۆ ئەوەی پلەی پێی بەرز ببێتەوە، چونکە خوای گەورە زانیوویەتی ئارام ناگرێت و ڕازی نابێت، نزیکتر ئەوەیە ئەمە عقوبەیە بۆ کەسەکە.

(٢) ئەگەر ئارامی گرت و ناڕازی بوونی دەرنەبڕی، ئەوە نیشانەیە بۆ کەفارەتی تاوان.

(٣) ئەگەر ڕازی بوو و دڵ و نەفسی ئارام بوو بەم بەڵاو و ناخۆشی یە ھەتا لەسەری لادەچێت، ئەمە نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام