سەردێری پرسیار: ئایا یەکێک پشتی لە خوارەوە بە دیار بکەوێ لەناو نوێژدا ئایا نوێژی بەتالە ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:184

پرسیار:

پرسیار // ئایا یەکێک پشتی لە خوارەوە بە دیار بکەوێ لەناو نوێژدا ئایا نوێژی بەتالە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // داپۆشینی عەورەت مەرجە بۆ نوێژ هەموو زانایان یەک دەنگن ، وە هەموو زانایان یەک دەنگن نوێژی بەتالە ئەگەر بە ئەنقەست عەورەتی بەدیار بخات ، بەلام ئەگەر عەورەتی بەدیار کەوت بێ ئەنقەست ئەمەیان جیاوازی هەیە ئایا نوێژی بەتالە یان نە ، کەواتە بەدیار کەوتنی عەورەت ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئەگەر عەورەتی خۆی بەدیار بخات لە ناو نوێژ بە ئەنقەست ، چ عەورەت زۆر بەدیار بخات یان کەم وە کاتەکەش زۆر بێت یان کەم نوێژی بەتالە .

حالەتی دووەم // ئەگەر عەورەتی بەدیار کەوت بێ ویستی ئەو ئەگەر کەم بوو نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە .

حالەتی سێیەم // ئەگەر عەورەتی بە دیار کەوت بێ ویستی و زۆر بوو یان کات زۆر بوو دەلێن نوێژی بەتالە .

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت ((ئەگەر عەورەت کەم بەدیار کەوت وە کات کەم بوو نوێژی دروستە و چاوپۆشی لێکراوە ، .....))

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەدیار کەوتنی عەورەت ئەگەر کەمیش بێت نوێژ بەتالە ، وە ئەبو حنیفە و احمد دەلێن بەدیار کەوتنی عەورەت ئەگەر کەم بوو نوێژ بە تال نابێت کە ئەمە وتەی ڕاستە، بەلگە حەدیسی عمرو بن سلمة.... ))

سەبارەت بەدیار کەوتنی پشت نوێژ بەتال نابێت چونکە کەمە .

زانایان دەلێن عەورەتی پیاو لە ناوک بۆ چۆکە و دەبێت بۆ نوێژ دابپۆشرێت ، وە عەورەتی ژن قژ و هەموو لاشەی بێجگە لە دەست و روخسار نەبێت ، دەبێت لە ناو نوێژ دایپۆشێت .

زانایان دەلێن ئەگەر یەکێک لەناو نوێژ تووشی گومان بوو کە عەورەتی بەدیار کەوتووە ، نابێت گوێ بدات بە گومانەکە بەلکو وازی لێ دەھێنێت چونکە ئەسل وایە عەورەتی داپۆشراوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام