سەردێری پرسیار:بۆچی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دوعای کردووە خوای گەورە لێی خۆش بێت، لە کاتێکدا خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش بووە؟

بەرواری دانان :2020-03-11 کۆدی پرسیار:1830

پرسیار:

پرسیار: بۆچی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دوعای کردووە خوای گەورە لێی خۆش بێت، لە کاتێکدا خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش بووە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن خوای گەورە لە تاوانەکانی پێغەمبەر خۆش بووە صلی اللە علیە وسلم، لەگەڵ ئەوەش بەردەوام داوای لێ خۆش بوونی کردووە، وەڵام لە دوو ڕووەوەیە:

١-خودی دوعایەکە عیبادەتە.

٢-دەکرێت ئەم دوعا کردنە هۆکاری لێ خۆش بوونی تاوانەکانی بێت.

فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٩٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام