پرسیار: ئایا دروستە چەند کەسێک بێن ڕوژی هەینی لە مالێک دا وتارێک بخوێنێت و نوێژی هەینی بکرێت، یان چولەوانێک بێت لەکاتێک دا مزگەوتەکان داخراوکراون لەبەر کورونا؟
وەڵام: سەرەتا نابێت موسلمان ئاسانکاری بکات و دەرگای ماڵی خوا دابخات، چونکە داخستنی دەرگای مزگەوت شتێکی زۆر گەورەیە، هەروەها نابێت ئاسانکاری بکرێت لەسەر تەرک کردنی جومعە و جەماعەت، دەبێت کاربەدەست و ئەهلی عیلم پێکەوە کۆببنەوە بۆ فەتوا دان لەسەر ئەم بابەتە، چونکە داخستنی دەرگای مزگەوت شتێکی کەم نییە، ئەوەی دەرگای مزگەوت دادەخات دەبوایا هەندێک شوێنی تر دابخات کە زۆر پێویست ترن.
مادەم بڕیار درا باشتر وایە پابەند بیت و فیتنە دروست نەکەیت، باشتر وایە جومعە نەکەیت لە ماڵەوە یان چۆلەوانی، ئەگەر تاوان بێت ئەوە ئەو تاوانە لە ملی ئەو مامۆستایانەیە کە فەتوایان داوە.
زانایان دەڵێن مەرج بۆ دروستی هەینی ئەوەیە دەبێت لە مزگەوت ئەنجام بدرێت، کە ئەمە وتەی مالکی یەکانە، ئەگەر ئیمام وتار بدات لە دەرەوەی مزگەوت و نوێژ بکات، ئەوە مەرجێکی دروستی هەینی تێدا نەبووە.
ابن رشد دەفەرمووێت: (دروست نییە جومعە بکرێت لە بێجگە لە مزگەوت).
باشتر وایە موسلمان ئارام بگرێت و دوعای خێر و چاکە بکات، ئەگەر داخستنی مزگەوتی پێ هەڵە بێت باشتر وایە دوعا بۆ مامۆستایان و کاردبەدەستان و هەموو موسلمانان بکات، نەک کەسێک بێت خەڵک هانبدات و شتێک بکات زیان بە موسلمانان بگەیەینێت یان زیان بە بانگەوازی کردن بگەیەنێت.