سەردێری پرسیار:ئەرزێکمان کڕیبوو پێش شەش ساڵ بە ۱۳۰وەرەقە، ئێستا فرۆشتمان بە ۱٥۰وەرقە، ئایا زەکاتی ئەو شەش ساڵە چەنە ۆ چۆنە؟

بەرواری دانان :2020-03-05 کۆدی پرسیار:1821

پرسیار:

پرسیار: ئەرزێکمان کڕیبوو پێش شەش ساڵ بە ۱۳۰وەرەقە، ئێستا فرۆشتمان بە ۱٥۰وەرقە، ئایا زەکاتی ئەو شەش ساڵە چەنە ۆ چۆنە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن زەوی و زار ماڵێک نییە زەکاتی لێ بکەوێت، بەلکو ئەسل وایە زەکاتی لێ ناکەوێت ئیلا بۆ بازرگانی بێت، وە مەرجی واجب بوونی زەکاتی زەوی زار ئەگەر بۆ بازرگانی بێت ئەم دووانەن: 

(١) دەبێت ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ ببووبێت. 

(٢) دەبێت گەیشتبێتە حەدی نصاب. 

زانایان دەڵێن زەوی و زار بۆ بازرگانی ھەر ساڵێک نرخی چەند بێت، دەبێت لە نرخی ئەو ساڵە زەکات بدات. 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو پارچە زەوییەی خەلک دەیکڕێت بۆ بازرگانی بەزۆری چاوەڕێی ئەوە دەکرێ بۆ ئەوەی گران بێت، ئەمەیان عروض التجارەیە، عروض التجارە دەخەمڵێنرێت دوای ساڵێك بەسەردا تێپەڕ بوون، پاشان لە یەک بەشی دە چارەک دەدرێت " واتە ٢.٥٪‏ " ، ھیچ جیاوازی نییە سەبارەت بە نرخی پارچە زەوییەکە یەکسانە بەو نرخەی کڕیوتە یان نە، ئەگەر وا دابنێین پیاوێک زەوییەکی کڕی بە سەد ھەزار ، کاتی تێپەڕ بوونی ساڵێک نرخی بووە دوو سەد ھەزار، ئەوە ئەو کات واجبە لەسەری زەکاتی دوو سەد ھەزار بدات، ئەگەر پێچەوانە بوو بە سەد ھەزاری کڕی ، کاتێ ساڵی بەسەر تێپەڕی نرخی بووە پەنجا ھەزار، ئەوە لەسەری واجب نییە زەکاتی سەد هەزار بدات بەڵکو تەنها زەکاتی پەنجا ھەزار دەدات، چونکە عیبرەت بەو نرخەیە کاتێک لەسەری واجب دەبێت "کە تێپەڕ بوونی ساڵە بەسەری دا") مجموع فتاوى ابن عثيمين (18/205). 

کڕینی ئەم پارچەیە زەوییە دوو ئەگەری هەیە:

(۱) ئەگەر پارچە زەوییەکە هەموو ساڵێک پارەی دەکرد و بازاڕی کڕین و فۆشتنی هەبوو، لەم حالەتە دەبێت زەکاتی هەر شەش ساڵ بدرێت و نابێت زەکات تاخیر بکرێت، چونکە زانایان دەڵێن زەکات واجب دەبێت بە تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەریدا، هەر کەسێک تاخیر بکات تاوانبار دەبێت، ئیلا ئەوە نەبێت تاخیر بوونێکی کەم ئەگەر سوودی هەبێت، یان هەتا هەژارێک دەدۆزێتەوە هیچی تێدا نییە.

(۲)ئەگەر پارچە زەوییەکە کەس پارەی پێ نەدات و وەستا بێت، لەم حالەتە زەکاتی یەک ساڵ دەدات کاتی فرۆشتن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام