سەردێری پرسیار: قورئان خوێندن بەبێ دەست نوێژ لەسەر موبایل دروستە؟

بەرواری دانان: 2020-03-01 کۆدی پرسیار: 1816

پرسیار:

پرسیار: قورئان خوێندن بەبێ دەست نوێژ لەسەر موبایل دروستە؟

دەقی وەڵام:



وەلام: زانایان دەلێن ئەو قورئانەی لەناو موبایل ھەیە ھەمان حوکمی قورئانی تری نییە، دەلێن دروستە بێ دەست نوێژ بخوێنیتەوە و وە دروستە لەگەڵ خۆت ببەیتە ئاودەست.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (قورئان زۆرن لە مزگەوتەکان لەبەر دەستن بە چەندین چاپی باش و ڕێک، پێویست ناکات لە موبایل بخوێنیتەوە، بەلام ئەگەر ئەمە ڕوویدا بخوێنیتەوە ئێمە وای نابینین حوکمی قورئانی ھەبێت. قورئان کەس دەستی لێ نادات ئیلا پاک نەبێت، ھەروەک فەرموودە ھاتووە:"کەس با دەست لە قورئان نەدات ئیلا پاک نەبێت" بەلام موبایل پێی نا گووترێ قورئان).

عبدالرحمان بن ناصر البراك پرسیار لێی کراوە: حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل بێ دەست نوێژ چییە؟ لە وەلامدا دەفەرمووێت: (ئەوەی زانراو بێت قورئان خوێندنەوە بە لەبەر مەرج نییە دەست نوێژت ھەبێت جا چ تووشی بێ دەست نوێژی بچووک ببیت یان گەورە، بەلام ئەگەر دەست نوێژت ھەبێت بۆ قورئان خوێندنەوە بە لەبەر باشترە ، چونکە وتەی خوای گەورەیە لە تەواوی بەگەورە دانان ئەوەیە کە نەخوێنیت ئیلا بە دەست نوێژەوە بیت . بەلام خوێندنەوەی قورئان لەسەر قورئان مەرجە دەست نوێژت ھەبێت ، چونکە فەرموودەی بەناوبانگ ھاتووە: (کەس با دەست لە قورئان نەدات ئیلا پاک نەبێت )) ھەروەھا لە ھاوەلان و تابعینیش نقل کراوە ، وە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە حەڕامە بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت جا چ بۆ خوێندنەوە بێت یان بێجگە لە خوێندنەوە . لەسەر ئەمە ئەوەی دیار بێت موبایل و ئامێری تری ھاوشێوەی ئەمانە کە قورئانی تێدا تۆمار کراوە حوکمی قورئانیان نییە، چونکە بوونی پیتەکانی قورئان لەناو ئەم ئامێرە جیاوازە لە قورئان).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام