سەردێری پرسیار:ئايا ئافرەت تا چەند خۆی دادەپۆشێت لە ناو نوێژدا ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:181

پرسیار:

پرسیار // ئايا ئافرەت تا چەند خۆی دادەپۆشێت لە ناو نوێژدا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانايان دەلێن كچ ئەگەر بالغ بوو واجبە لەسەری خۆی داپۆشێت ، ئەگەر نوێژ بكات هەندێك قژی بە ديار بكەوێت نويژی دروست ني یە ، بەلگە :

عن عائشة عن النبي صلي الله عليم وسلم قال : ((لا يقبل الله صلاة حائض ٳلا بخمار )) رواه ابوداد (٦٤) ، والترمذى(٣٧٧) ، وابن ماجة(٦٥٥) : واته : خوای گەورە نوێژی ئافرەتی بالغ بووی قبول ناكات ئيلا بە لەچكە نەبێت (واتە دەبێت لەچکە لەسەر بێت ) .

بەلام ئەگەر كچ بالغ نەبووبێت نوێژی دروسته ئەگەر سەریشی ديار بێت و داپۆشراو نەبێت ، چونکە فەرموودەكە باسی ئافرەتی بالغ بووی دەكات ماناکەی ئەوە دەگەيەنێت كە بالغ نەبووی وەك بالغ بووی ني يە .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانای فەرموودەكە ئەوە دەگەيەنێت كە ئافرەتی بالغ نەبووی نوێژ دەكات بێ لەچکە ، ئافرەت ئەگەر بالغ نەبووبێت ئەگەر بگاتە ١١ سال يان ١٢ سال يان ١٣ سال يان ١٤ سال عەورەتی لەناو نوێژدا وەك عەورەتی پياوە ، كە لە ناوك بۆ چۆك دەبێت خۆی داپۆشێت ، واتە ئەگەر نوێژ بكات بازوو يان سەرووی بازوو يان ملی يان قاچی لە خوارەوەی چۆک بە ديار بكەوێت ئەوا نوێژی دروستە چونکە بالغ نەبووە ئەمەيان باسی حالەتی نوێژ کردنە ، بەلام بۆ سەيركردن دەبيت ئەندامەكانی داپۆشێت ئەگەر بالغيش نەبوو بێت ....)) شرح بلوغ المرام ج٢ لاپەڕە٢٦٧-٢٦٨

سەبارەت بە ڕوخسار زانايان دەلين بۆ ئافرەت دروستە دەم و چاو بەديار بخات لە ناو نوێژدا بەلكو هەندێک زانا اجماع نقل دەکەن .

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان یەک دەنگن کە بۆ ئافرەتی ئازاد دروستە ڕوخساری بەدیار بخات لەناو نوێژدا )) الٲوسط ج٥ لاپەڕە ٦۹

هەروەها ابن بطالیش اجماع نقل ، شرح ابن بطال علی صحیح البخاری ج۹ لاپەڕە ۱۱

سەبارەت بە دیار خستنی دەست ( واتە کەفی دەست هەتا مەچەک) جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن دروستە بۆ ئافرەت دەستی بەدیار بخات لەناو نوێژدا ، کە ئەمە وتەی حنفی ، مالکی ، شافعی ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، ......هتد .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن نابێت دەستی بەدیار بخات لەناو نوێژدا ، کە ئەمە وتەی بەناو بانگی حنابلەیە ، ..........هتد

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دەست عەورەت نییە دروستە بەدیار بخەیت .

سەبارەت بە پێ ( قاچ ) جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن قاچی ئافرەت عەورەتە و نابێت بەدیار بخات لەناو نوێژدا ، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلە ، مالکی ، .........هتد

دووەم : هەندێک زانا دەلێن قاچی ئافرەت عەورەت نی یە دروستە بەدیار بخات لەناو نوێژدا ، کە ئەمە وتەی حنفی ، ابن تیمیە ، .......هتد

وتەی ڕاست واجب نییە ئافرەت دەست و پێی داپۆشێت لەناو نوێژدا ، چونکە هیچ بەلگە نەهاتوون ، بەلام بۆ بازوو زانایان دەلێن عەورەتە لەناو نوێژ بەلام ئەگەر بێ ویستی بەدیار بکەوێت یان ئاگای لێ نەبێت دەلێن نوێژی دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خۆی بێ دەنگ کردووە لە ئەنداماکانی تر لاشەی ئافرەت بۆ داپۆشین لەناو نوێژ یان لەبەر ئەوە خۆی بێ دەنگ کردووە چونکە عەورت نین یان لەبەر ئەوە بووە کە خۆداپۆشین زانراوە .

خۆی بێ دەنگ کردووە بۆ ڕوخسار چونکە داپۆشینی واجب نییە ، هەروەها بێ دەنگ بووە لە هەردوو دەست ئایا دەلێین : چونکە داپۆشینی زانراو بووە یان دیار خستنی زانراو بووە؟

وەلام / هەردوو احتمال هەیە ، لەبەر ئەوە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان لە واجبی داپۆشینی دەست و پێ لەناو نوێژدا ، هەندێک دەلێن واجبە ، وە هەندێک دەلێن سونەتە ، ئەو وتەی دەلێت واجب نییە دەست و قاچ داپۆشی ئەمەیان دیارترە ، بەلام ئەوەی دەلێت واجبە ئەمەیان بۆ دلنیایی باشترە ، لەسەر ئەوە ئێمە فەرمان بە ئافرەت دەکەین دەست و قاچی داپۆشێت ، بەلام ئەگەر نوێژ بکات دەست و قاچی دیار بێت پاشان پرسیار بکات فەرمانی پێ ناکەین نوێژ دووبارە بکاتەوە ......)) شرح بلوغ المرام ج۲ لاپەڕە ۲٦۷

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت دەستی خۆی داپۆشێت باشترە ئەگەر نە واجب نییە ، وە بەدیار خستنیشی هیچی تێدا نییە ، ڕوخسار دروستە بەدیار بخات لەناو نوێژ ، ئافرەت ڕوخسار بەدیار دەخات لەناو نوێژ ئەگەر کەس لای نەبێت ئیلا پیاوی یان ئافرەتی تر ئەوە سونەت وایە ڕوخساری بەدیار بخات ، بەلام سەبارەت بە دەست ئەگەر ویستی بەدیار دەخات کە ئەمە وتەی ڕاستە ، ئەگەر نا دایپۆشێت کە ئەمە باشترە ، بەلام پێیەکان (قاچەکان) دادەپۆشێت ))

بگەڕێوە بۆ مجموعە الفتاوی ابن تیمییە ج۲۲ لاپەڕە ۱۰۹ــ۱۲۰

ئەوەی باسمان کرد مەبەستمان ئافرەتی ئازاد بوو ، بەلام ئافرەتی بەندە زۆربەی زانایان دەلێن لەناوک هەتا چۆکە ئیلا ابن حزم نەبێت دەلێت عەورەتی وەک هی ئافرەتی ئازادە .

پووختەی وەلام زانایان :

(۱) کچ ئەگەر بالغ نەبووبێت عەورەتی لەناو نوێژ وەک هی پیاوە ، واتە واجبە لەناوک هەتا چۆک خۆی داپۆشێت .

(۲) کچ ئەگەر بالغ بووبێت واجبە سەری داپۆشێت ، ئەگەر دانەپۆشێت یان هەندێک قژی بەدیار بکەوێت نوێژی دروست نییە .

(۳) دروستە ڕوخسار بەدیار بکەوێت لەناو نوێژدا بەلکو سونەتە ، بەلام ئەگەر بزانی فیتنە دروست دەبێت هەندێک زانا دەلێن دەبێت دابپۆشێت .

(٤) وتەی ڕاست دەست و پێ (قاچ) لەناو نوێژ بە عەورەت حساب ناکرێن و دروستە بەدیار بخەیت ، بەلام دەلێن داپۆشین باشترە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام