سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن بە فانیلەی عەلاگە ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:180

پرسیار:

پرسیار // ئایا نوێژ کردن کردن بە جلی ژێرەوە ( فانیلەی عەلاگە ) دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە ئایا واجبە شانت داپۆشی بۆ نوێژ یان نە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ئەگەر بتوانێت واجبە شانت دابپۆشی ، کە ئەمە وتەی احمد و ابن منذر و ابن باز ه ، بەلگە :

(ٲ) فەرموودەی ابو هریرة بوخاری و موسلیمە دەلێت : (( لا یصلی ٲحدكم فی الثوب الواحد لیس علی عاتقه منه شئ )) واتە : کەس با نوێژ بە یەک جل وبەرگ نەکات وە هیچ لەسەر شانی نەبێت .

نەهی کراوە بەلگەیە حەرامە و نوێژی بەتالە.

دووەم // ئیمام احمد وتەی هەیە دەلێت بۆ نوێژی واجب واجبە شانی داپۆشێت ، بەلام بۆ نوێژی سونەت سونەتە واجب نییە ، چونکە نوێژی سونەت خەفیف ترە.

سێیەم // هەندێک زانا دەلێن واجب نییە شانت داپۆشی لە ناو نوێژ ، بەلکو سونەتە جا نوێژ چ واجب بێت یان سونەت ، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و چەند زانای ترە ، ئیمام النووی لە مجموع ج۳ لاپەڕە ۱۷٥ دەلێت : ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :

(ٲ) محمد بن النکدر دەلێت (( جابری کوری عەبدولام بینی نوێژی کرد بە یەک جل و بەرگ شانی ڕووت بوو ، وە جابر وتی پێغەمبەرم بینیوە بەیەک جل نوێژی کردووە )) بخاری (۳٥۳) .

ئەمە بەلگەیە کە دروستە بەیەک جل نوێژ بکەی شانت ڕووت بێت.

(ب) ابو هریرة دەلێت : پیاوێک هەستا پرسیاری لە پێغەمبەر کرد سەبارەت بە نوێژ کردن بە یەک جل پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ووتی (( ئایا هەمووتان دوو جل تان هەیە )). بخاری و مسلم.

(ج) دەلێن شان عەورەت نییە هەتا نوێژ بەتال بێت .

هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە شان دابپۆشرێت بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا نوێژی دروستە یان نە ، گومانی تێدا نییە بە شان داپۆشین لە جیاوازی ڕزگار دەبیت، دەلێن فەرموودەی جابر پێش نەهی بوو ، وە دەلێن عەورەتی ناو نوێژ وەک ئەوی تر نییە و پەیوست نییە بە دیتن .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واز ھێنان لە داپۆشینی شان لەگەڵ بوونی جل و بەرگ مەبەست پێی کەراھەتە باش نییە ، ئەگەر بلێین حەڕامە یان نوێژ بەتالە ئەوا بەلگەکان نابنە بەلگە لەسەر ئەمە ، ئەم وتەیە وتەی ڕاستە . )) شرح بلوغ المرام ج٢ لاپەڕە ٢٧٤

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام