سەردێری پرسیار:مانای ئەم ئایەتە چییە: (أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)؟ ئەگەر حاکمێک دینی تر شەرع بکات جگە لە دینی خوا حوکمی چییە؟

بەرواری دانان :2020-02-16 کۆدی پرسیار:1787

پرسیار:

پرسیار: مانای ئەم ئایەتە چییە: (أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)؟ ئەگەر حاکمێک دینی تر شەرع بکات جگە لە دینی خوا حوکمی چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ((أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)[السوری:۲۱].

واتە: یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه


زانایان سەبارەت بە حوکمی بێجگە لەخوا دەڵێن ئەم چوارانە دەگرێتەوە: 

یەکەم: المشرع: ئەو کەسەی قانونێک دادەنێت پێچەوانەی شەرعی خوا، ئەمە کافرە، وە کوفرەکەشی دیارە چونکە نەفسی خۆی کردۆتە تاغوت، وە بانگی خەڵک دەکات گوێڕایەلی بکەن. 

دووەم: حاکم: ئەو حاکمەی لەسەر قانونی مشرع دەڕوات کە پێچەوانەی شەرعی خوایە، دەڵێن ئەم چوار حالەتەیە: 

(١)یاسای مشرع لای حاکم باشتر بێت لە حوکمی خوا، ئەمە کافرە. 

(٢) یاسای مشرع لای حاکم وەک حوکمی خوا بێت، ئەمە کافرە. 

(٣) حوکم کردن بە یاسای مشرع لای حاکم حەڵاڵە، ئەمە کوفرە. 

حاکم کاتێک خەڵک پابەند دەکات بە یاسای پێچەوانەی شەرع دوو حالەتە: 

(آ) جارێک یان دوو جار یان زیاتر حوکم دەکات بە یاسا، وە دەزانێت تاوانبارە و باشترین حوکم حوکمی خوایە، ئەمە تووشی کوفری بچووک بووە. 

(ب) حاکمێک هەرگیز حوکم بە شەرعی خوا ناکات، بەردەوام حوکم بە شەرعی بێجگە لەخوا دەکات و خەڵک پابەند دەکات بە شەرعی بێجگە لەخوا، دەڵێن کافرە وەک کوفری ئەو کەسەی یاسای داناوە. 

هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کافر نابێت هەتا حەلالی دەکات، چونکە خۆی دەزانێت تاوانبارە، وتەی یەکەم کە دەڵێت کافرە ئەمە وتەی ڕاستە، کە ئەمە وتەی محمد ئیبراهیمە لە نامیلکەی"تحکیم القوانین". 

سێیەم: ئەوانەی کێشەی خۆیان دەبەنە لای حاکم بۆ ئەوەی حوکم لەنێوانیان بکات، ئەمە تەفسیلی تێدایە: 

(١)ئەگەر حوکمی بێجگە لەخوا هەڵبژێرێت پێی باشتر بێت، ئەوە کافرە. 

(٢) ئەگەر بە حوکمی بێجگە لەخوا ڕازی نەبێت، بەڵام ناچار کراوە لەسەر ئەمە، هەروەک لە هەندێک وڵات ئەمە هەیە، ئەمە کوفر نییە "واتە کوفری گەورە نییە". 

چوارەم: حاڵی وڵات ئەگەر حوکم بە بێجگە لە شەرع بکات، محمد ئیبراهیم دەفەرمووێ: ئەگەر حوکم کردن بە قانون واجب کرابێت، لەم حالەتە: 

(١)ئەگەر حوکم کردن بەو قانونە شاراوە بێت و کەم بێت، لەم حالەتە وڵاتەکە ولاتی ئیسلامە. 

(٢)ئەگەر حوکم کردن بەو قانونە دیار بێت و بڵاوبێت، لەم حالەتە ولاتەکە ولاتی کوفرە. 

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام