سەردێری پرسیار:حوکمی تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتی پیر؟

بەرواری دانان :2020-02-15 کۆدی پرسیار:1786

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتی پیر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە تەوقە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بکەیت جا چ ئافرەتەکە گەنج بێت یان پیر بێت، بەڵگە:

(۱)ئەو فەرموودانەی هاتوون گشتین، هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان پیر و گەنج.

لە الموسوعە الفقهیە باسکراوە: (هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئافرەتی پیر و گەنج، لەبەر عمومی فەرموودە) الموسوعة الفقهية (۲۹/۲۹٦).

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (دروست نییە بۆ ئافرەتی پیر و ئافرەتی تر تەوقە لەگەڵ پیاوی بێگانە بکات، لەبەر وتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم: "إني لا أصافح النساء"رواه مالك وابن ماجه وأحمد والنسائي٫ ئەمەیان گشتی یە گەورە و بچووک دەگرێتەوە، لەبەر ترسی تووش بوون بە فیتنە) فتاوى اللجنة الدائمة (۱۷/٤۷).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەت دروست نییە جا چ پیر بێت یان گەنج) نور علی الدرب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام