سەردێری پرسیار:ئایا دروستە کافر داخلی مزگەوت بێت؟

بەرواری دانان :2020-02-09 کۆدی پرسیار:1777

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە کافر داخلی مزگەوت بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە داخل بوونی کافر بۆ ناو مزگەوت، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە کافر داخلی هەموو مزگەوتێک ببێت ئیلا مزگەوتی حەرام نەبێت، کە ئەمە وتەی شافعی و ابن حزمە، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا){التوبة:٢٨}. کافر پیسە نابێت نزیک مزگەوتی حەرام بکەوێت، هەروەها دەڵێن پیساییەکەی بەرجەسەتەیە نابێت داخلی مزگەوت ببێت.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە کافر داخلی مزگەوت بێت ئەگەر سوودی تێدا بێت، کە ئەمە وتەی هەندێک شافعی و مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی حنابلە، بەڵگە:

(١)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: بَعَثَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْلًا فَجَاءَتْ بِرَجُلٍ، فَرَبَطُوهُ بِسَارِيَةٍ مِنْ سَوَارِ الْمَسْجِدِ، الْحَدِيثَ مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سوارێکی نارد، کاتێک گەراوە هات پیاوێکی لەگەڵ بوو بە دیل گیرابوو، پیاوە دیلەکە بە کۆلەکەیەک لە کۆلەکەکانی مزگەوتەوە بەسترا.

(٢)فەرموودەی جوبەیری کوڕی مطعم: گوێی لە پێغەمبەری خوا بوو سەورەتی طوری دەخوێند لە نوێژی مغرب.أخرجە البخاری (٧٦٥)، ومسلم (٤٦٣).

(٣)فەرموودەی چیڕۆکی دەشتەکی دێتە مزگەوت وشتری خۆی گرێ دەدات و پرسیار لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەبارەت بە ئیسلام، پاشان موسلمان دەبێت. أخرجە البخاري (٦٣).

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە کافر داخلی هەموو مزگەوتێک ببێت هەتا مزگەوتی حەرامیش، کە ئەمە وتەی حەنەفی یە.

چوارەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە کافر داخلی هیچ مزگەوتێک ببێت.

پێنجەم: هەندێک زانای تر جیاوازی دەخەنە نێوان کافری ذمي و حربی، کە ئەمە وتەی هەندێک حەنابلەیە.

وتەی یەکەم بەهێز دروستە کافر داخلی مزگەوت بێت وەک کردەوە کردن بە هەموو دەقەکان، بەڵام ئەگەر بڵێیت جگە لە مزگەوتی حەڕام ئەمە باشترە، واللە أعلم.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە کافر داخلی مزگەوت بێت، چونکە ثومامە بەسترا بە ستونێک لە ستونەکانی مزگەوت.

ئایا دروستە کافر داخلی مزگەوت ببێت یان نە؟

وەڵام: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروست نییە، بەڵگە وتەی خوای گەورە: "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا"{التوبة:٢٨}، دەڵێن: ئەگەر ڕێگری لە کافر بکرێت لە حەرەمی مەککە ئەگەر چی بە مزگەوت حساب ناکرێت، ئەوە مزگەوت ماڵی خوای گەورەیە لەپێشترە ڕێگری لێ بکرێتم سەبارەت بە فەرموودەی ثومامە دەڵێن منسوخە.

بەڵام ئەم وتەیە ڕاست نییە، چونکە مەککە حەڕام کراوە لەبەر گەورەیی و شەڕەفی مەککە، سەبارەت بە بانگەشەی نەسخ کردن: یەکەم: دەبێت مێژوو بزانیت.

دووەم: دەبێت هیچ جمع نەبێت لەنێوان دەقەکان، ئەگەر جمع هەبوو دەبێت جمع پێش بخرێت، ئەگەر مێژوو نەزانرێت دەبێت بوەستیت.

کەواتە وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە کافر داخلی مزگەوت ببێت، بەڵام دەبێت بە قەید بێت ئەویش ئەوەیە دەبێت مەسلەحەتی تێدا بێت و زیان لابچێت بەمە.

ئەگەر کافر داخلی مزگەوت بوو بۆ مەسلەحەتی مزگەوت دروستە، وەک ئەوەی ئەندازیار داخلی مزگەوت دەبێت بۆ چاککردنەوەی ڕووناکی مزگەوت، یان سەماعەکانی مزگەوت، یان شتی تر، ئەمەیان گومانی تێدا نییە دروستە، چونکە داخل بوونی مەسلەحەتی تێدایە و زیانی نییە.

هەروەها ئەگەر داخلی مزگەوت بێت بۆ ئەوەی سەیری نوێژی ئیمانداران بکات، نەک بۆ ئەوەی قسەیان پێ بڵێت و دژایەتی بکات، بەڵکو بۆ ئەوەیە ئیسلام بناسێت و بزانێت نوێژ چۆن دەکرێت و عیبادەتەکانی ئیسلام چۆنە، ئەمەیان دروستە، بەڵکو شتێکی داواکراوە ئەگەر بزانین بانگەوازە بۆ ئیسلام.

هەروەها ئەگەر داخلی مزگەوت بێت بۆ ئەوەی سوود وەربگرێت، وەک ئەوەی داخلی مزگەوت دەبێت بۆ ئەوەی ئاو بخواتەوە لە بەڕادی ئاوی، یان داخلی مزگەوت دەبێت لەبەر هەوای ساردی بەهێز، یان گەرمایی تیشکی خۆر، یان شتی تری وەک ئەمانە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٤٥-٥٤٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام