سەردێری پرسیار:باشترین پێوەر چییە بۆ زەواج کردن لەم زروفەی ئێستادا بۆ گەنجەکان؟

بەرواری دانان :2020-02-08 کۆدی پرسیار:1775

پرسیار:

پرسیار: باشترین پێوەر چییە بۆ زەواج کردن لەم زروفەی ئێستادا بۆ گەنجەکان؟ واتا لە سەر چ پێوەرێکی ئایینی و کۆمەلایەتی ژن بێنێ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: باشترین پێوەر بۆ زەواج کردن ئەمانەن: (١)ئافرەتێک مارە بکە خاوەن دین بێت، دین سەرووی هەموو شتێکە، وە مالی ئافرەتەکە مالێکی باش بێت و خاوەن دین و ڕەوشت بن.

(٢)تەبیعەتی خۆش بێت، چونکە ئافرەت هەیە لە ڕووکەشدا پابەندە بە دین و بگرە نیقابیشە، بەڵام تەبیعەتی زۆر خۆش نییە و حەساسە زۆر شت بە خراپە لێک دەداتەوە.

(٣)ئافرەتێک مارە بکە لە ئاستی خۆت بێت، نەک خۆت حەمبال بیت و ئافرەتەکە دکتۆرە بێت، چونکە لێک تێگەیشتن هەندێک زەحمەتە لەنێوان ئەم دووانە.

(٤)ئافرەتێک مارە بکە بەدڵت بێت، مەبەستمان جوانی نییە چونکە زۆر ئافرەت هەن جوان بەڵام بەدڵی هەموو کەسێک نیین.

(٥)لەڕووی ئابووریەوە ئەگەر کوڕ وەک کچ بێت یان دەولەمەندتر بێت لە کچ باشترە، چونکە پارە زۆرجار وا لە ئافرەت دەکات ببێتە پیاو بەسەر پیاوەکەی خۆی، ئەوکات پیاو نابێتە دەسەلاتداری مالەوە و دەسەلات لە دەست دەدات.

(٦)لەڕووی بیرباوەڕەوە چەند بۆت دەکرێت لێت نزیک بێت، نەک پیاو ئەهلی سونە بێت و کچ ئەهلی بیدەع بێت یان بە پێجەوانەوە.

(٧)چەند بۆت دەکرێت ئافرەتێک مارە بکە دەوام نەکات، چونکە زۆربەی دەوامەکانی ئێستا ناشەرعین و ژن و پیاو تێکەڵن، وە ئەم دەوامە ئافرەت ماندوو دەکات و ناتوانێت مناڵ پەروەردە بکات، پەروەردەی مناڵ شتێکی زۆر زۆر گرینگە بەڵام زۆر خەڵک لێی بێ ئاگان، حەزانەی منالان ئێستا زۆرینەیان ئەخلاق بۆ مناڵ ناهێلێن و ڕەوشتیان تێک دەدەن و مناڵ لەسەر فیترەت لادەدەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام