سەردێری پرسیار:حوکمی قسە کردن لەناو مزگەوت ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:177

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قسە بکەیت لەناو مزگەوت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین مزگەوت مالی خوایە بۆ نوێژ و زیکر و ئیعتکاف و جۆرەکانی تری کردەوە دروست کراوە و دەبێت ڕێزو حوڕمەتی هەبێت ، دروست نەکراوە بۆ قسەکردنی بێ سوود ، وە قسەکردن لەناو مزگەوت ئەم چوار حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ئەگەر قسە بکەن لەناو مزگەوت ، قسەکردنێک ڕێگەپێدراو بێت و تاوان نەبێت ، دوو وتە هەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن دروستە ، ئەگەر پێکەنینیشی لەگەل بێت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، ئیمام النووی ، ابن حزم ، ظاهرییەکانە ، بەلگە :

جابری کوری سەمورە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک نوێژی دەکرد لە شوێنی خۆی هەلنەدەستا تا خۆر هەلاتن ، کاتێک هەلدەستا باسی سەردەمی نەزان و کاروباریان دەکرد ، وە پێدەکەنین و زەردەخەنەیان هەبوو . رواە مسلم

(۲) هەندێک زانای تر دەلێن باش نییە ، کە ئەمە وتەی مالیەکان و حنابلەیە ، بەلگە :

ئەنەسی کوڕی مالک دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : کاتێک بەسەر خەلک دادێت کەسانێک دێنە مزگەوت هیچ مەبەستیان نییە ئیلا دونیا نەبێت لە گەلیان دامەنیشن ، .... اخرجە الحاکم .

(۳) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، کە ئەمە وتەی حەنەفییەکانە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە باش نییە ، بەلام ئەگەر چاک و چۆنی و ئەحوال پرسین بێت لە خزمەکان دروسته ئەگەر کەم بێت ، بەلام ئەگەر زۆر بوو باش نییە ، هەروەها ئەو فەرموودەی دەلێت : (( الکلام المباح فی المسجد یٲکل الحسنات ، کما تٲکل النار الحطب )) واته : قسەی ڕێگە پێدراو لەناو مزگەوت چاکەی مڕۆڤ دەخوات ، هەروەک چۆن ئاگر دار دەخوات .

ئەم فەرموودەیە هیچ ئەسل و ئەساسێکی نییە ، درۆیە دراوەتە پال پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر قسە بکە لەناو مزگەوت قسەکردنێکە تاوان بێت ، ئەمە حەڕامە چ لەناو مزگەوت بێت یان دەرەوەی مزگەوت ، بەلام هەندێک دەلێن لەناو مزگەوت تاوانی زیاترە .

حالەتی سێیەم : ئەگەر قسە بکات بکات لەناو مزگەوت قسەی خێر بێت ، باسی دین و زانست بکرێت ، ئەمەیان دروستە .

حالەتی چوارەم : ئەگەر قسە بکات دەنگ بەرز کردنی تێدا بێت و خەلک بێزار بێت ، جا چ قسەی خێر بێت یان رێگە پێدراو هەموویان نابێت ، بەلکو هەندێک دەلێن حەڕامە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام