سەردێری پرسیار: ئەگەر لە خەودا ماوی و نوێژی بەیانیت بە موتەئەخیر کرد، سونەتەکەش دەکەی یان نەماوە؟

بەرواری دانان: 2020-02-06 کۆدی پرسیار: 1768

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر لە خەودا ماوی و نوێژی بەیانیت بە موتەئەخیر کرد، سونەتەکەش دەکەی یان نەماوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە سونەتەکانی پێش نوێژی واجب و پاش نوێژی واجب قەزا بکەیتەوە ئەگەر کەسێک لێی بڕوات عوزری ھەبێ، وەک: نووستن یان لەبیرکردن یان مشغول بوون بەشتێک شایستەی عوزر بێت، دەڵێن دروستە قەزا بکەیتەوە ئەگەر چی لەکاتی نەھیش دابێت، بەڵگە:

(١) عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعَصْرِ فَسَأَلَتْهُ عَنْهُمَا فَقَالَ : (( إِنَّهُ أَتَانِي نَاسٌ مِنْ عَبْدِ الْقَيْسِ فَشَغَلُونِي عَنْ الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ بَعْدَ الظُّهْرِ فَهُمَا هَاتَانِ )) رواه البخاري (١٢٣٣) ومسلم (٨٣٤).

واتە: لە أم سەلەمە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوو ڕەکاعەت نوێژیکرد دوای عصر، منیش پرسیارم لێ کرد سەبارەت بەو دوو ڕەکاعەتە، فەرمووی: (خەلکانێک ھاتنە لای من لە عبد القیس منیان سەرقال کرد لەو دوو ڕەکاعەتەی دوای نوێژی نیوەڕۆ، ئەو دوو ڕەکاعەتەی ئێستا کردم ھی دوای نوێژی نیوەڕۆ بوون).

(٢) عن قَيْسِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ : رَأَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا يُصَلِّي بَعْدَ صَلاةِ الصُّبْحِ رَكْعَتَيْنِ . فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : أَصَلاةَ الصُّبْحِ مَرَّتَيْنِ ؟ فَقَالَ لَهُ الرَّجُلُ : إِنِّي لَمْ أَكُنْ صَلَّيْتُ الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ قَبْلَهُمَا ، فَصَلَّيْتُهُمَا . قَالَ : فَسَكَتَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ . رواه ابن ماجه (1154) ، صححه الألباني في صحيح ابن ماجه (948) .

(٣) عن عائشة رضي الله عنها (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا لم يصل أربعا قبل الظهر صلاهن بعده) رواه الترمذي (426) ، وحسنه الألباني في "صحيح الترمذي".

واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر چوار ڕەکاعەتی پێش نوێژی نیوەڕۆی نەکردبا دوای نیوەڕۆ دەیکرد.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لای ئێمە ئەوەیە سونەتە نوافلەکان "واتە: سونەتەکانی پێش نوێژ و پاش نوێژی واجب" قەزا بکەیتەوە، کە ئەمە وتەی محمد و المزني و وتەیەکە لە وتەکانی أحمد، أبو حنيفة ومالك وأبو يوسف بۆ ئەوە چوون نابێ قەزا بکرێنەوە، بەڵگەکانمان ئەو فەرموودە ڕاستانە بوون کە باسمان کرد) المجموع (٤/٤٣).

مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((ھەر کەسێک سونەتێک لە سونەتەکانی لێی بڕوات، بۆی ھەیە قەزا بکاتەوە، ئەمە مەزھەبی ئیمام ئەحمەدە ، وە بەناوبانگە لای ھاوەڵان) الإنصاف (٢/١٨٧).

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر سونەتی ڕاتبەی بڕوات نموونە سونەتی نیوەڕۆ، ئایا قەزا دەکاتەوە دوای عصر یان نە؟

لەسەر دوو وتە کە ئیمام ئەحمەد ھەردوو وتەی ھەیە: یەکەمیان: قەزا ناکاتەوە کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالکە. دووەمیان: قەزا دەکاتەوە کە ئەمە وتەی شافعی یە، ئەم وتەیە بەھێزترە واللە أعلم)مجموع الفتاوى (٢٣/١٢٧).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مرۆڤ سونەتی پێش نوێژ دوا بخات بۆ دوای نوێژ، ئەگەر لەبەر عوزر دوای بخات ئەوە ھیچی لەسەر نییە و دروستە قەزای بکاتەوە دوای نوێژ، بەڵام ئەگەر بێ عوزر ئەمە بکات ئەوە نابێت) فتاوى ورسائل ابن عثيمين (١٤/١٩٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام