سەردێری پرسیار: حوکمی خەتمی قوڕئان بە کۆمەڵ چییە، یانی دە کەس بن هەر یەکەو چەند جوزێک بخوێنێت بە هەموویان خەتمێک بکەن؟

بەرواری دانان: 2020-02-01 کۆدی پرسیار: 1756

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خەتمی قوڕئان بە کۆمەڵ چییە، یانی دە کەس بن هەر یەکەو چەند جوزێک بخوێنێت بە هەموویان خەتمێک بکەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خوێندنەوەی قورئان بە کۆمەڵ دوو جۆرە:

یەکەم: ھەموویان پێکەوە قورئان دەخوێننەوە، ئەمەیان شتێکی داھێنراوە و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و ھاوەڵان قورئانیان بەم شێوەیە نەخوێندۆتەوە.

بەڵام ئەگەر مامۆستا و قوتابی مناڵ پێکەوە بخوێننەوە بۆ فێربوون ئەمەیان دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، بەڵام خەڵکانێک لە مزگەوت یان ھەر شوێنێکی تر بە یەک دەنگ بخوێننەوە ئەمە شتێکی داھێنراوە.

دووەم: کەسێک جوزئێک دەخوێنێتەوە، وە کەسێکی تر جوزئێکی تر دەخوێنێتەوە ھەتا خەتم تەواو دەبێت، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە دروستە، بەڵام بە خەتم بۆ ھەمووان حساب نابێت، چونکە ھەر کەسێک جوزئێکی خوێندووە.

بەڵام ڕێگای ڕاست بۆ خەتمی قورئان و خوێندنەوە و فێربوون ئەوەیە ھەر کەسێک بە زمانی خۆی ھەموو قورئان بخوێنێتەوە ھەتا خەتم دەکات، ئەمە ڕێگای پێشینەکان بووە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام