سەردێری پرسیار:ئایا دوعای ستەم لێکراو قبولە ھەر دوعایەک بکات، یان تەنھا دوعای قبولە ئەگەر لە ستەمکار بکات؟

بەرواری دانان :2020-01-29 کۆدی پرسیار:1751

پرسیار:

پرسیار: ئایا دوعای ستەم لێکراو قبولە ھەر دوعایەک بکات، یان تەنھا دوعای قبولە ئەگەر لە ستەمکار بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودە ھاتوون باسی قبول بوونی دوعای ستەم لێکراو دەکات، بەڵام قبول بوونی دوعاکەی عام نییە بەڵکو دوعای قبول دەبێت ئەگەر لە ستەمکار بکات نەک کەسانی تر، وە نابێت لە دوعا کردن لە ستەمکار زیادەڕەوی بکات.

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعَثَ مُعَاذًا إِلَى اليَمَنِ، فَقَالَ: (اتَّقِ دَعْوَةَ المَظْلُومِ، فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ) رواه البخاري (٢٤٤٨)، ومسلم (١٩).

واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (خۆت بپارێزە لە دوعای ستەم لێکراو، چونکە لەنێوان دوعای ستەم لێکراو و خوای گەورە حیجاب نییە).

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (ثَلَاثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٌ لَا شَكَّ فِيهِنَّ: دَعْوَةُ الْوَالِدِ، وَدَعْوَةُ الْمُسَافِرِ، وَدَعْوَةُ الْمَظْلُومِ) رواه أبو داود (١٥٣٦)، والترمذي (١٩٠٥)، وقال: "هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ".

واتە: لە ابن ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (سێ دوعا ھەن خوای گەورە قبولیان دەکات و گومانیان تێدا نییە، دوعای باوک، دوعای گەشتیار، دوعای ستەم لێکراو).

سندی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "دعوة المظلوم"، واتە: سەبارەت بە ستەمکار) شرح سنن ابن ماجە (٤٣٩/٢).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر داوا لە خوا بکەیت وەڵامی دوعایەکەت دەداتەوە ھەتا ئەگەر ستەم لێکراو کافر بێت، خوای گەورە دوعای قبول دەکات نەک لەبەر ئەوە کافری خۆش دەوێت، بەڵکو دوعای قبول دەکات لەبەر ئەوە دادپەروەری خۆش دەوێت، چونکە حوکمی خوای گەورە دادپەروەرانەیە.

ستەم لێکراو دوعای قبولە، ئەگەر دوعا لە ستەمکار بکات بەقەد ئەو ستەمەی لێی کردووە یان کەمتر، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی کرد دوعای قبول نابێت) شرح ریاض الصالحین (٤ /٦١٥-٦١٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام