سەردێری پرسیار: هەر كەسێك مزگەوتێک دروست بكات خوای گەورە بۆی لە بەهەشت دروست دەكات وەك ئەوەی دونیا ، ئایا ئەمە دەبێت بەلگە كە شت لە بەهەشت دا هەیە بە خەیالی مروڤ داهاتووە و بینیوویەتی ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:175

پرسیار:

پسیار// هەر كەسێك مزگەوتێک دروست بكات خوای گەورە بۆی لە بەهەشت دروست دەكات وەك ئەوەی دونیا ، ئایا ئەمە دەبێت بەلگە كە شت لە بەهەشت دا هەیە بە خەیالی مروڤ داهاتووە و بینیوویەتی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // عن عثمان رضي الله عنه قال : سمعت قال النبي صلى الله عليه وسلم : ( مَنْ لله بَنَى مَسْجِدًا بَنَى اللَّهُ لَهُ مِثْلَهُ فِي الْجَنَّةِ )رواه الترمذی (۳۱٨) ، واتە : هەر كەسێک مزگەوتێک دروست بكات بۆ خوا خوای گەورە وەك ئەو بۆی لە بەهەشت دروست دەكات .

مباركفوری ڕەحمەتی خوای لە سەر بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام النووی دەفەرمووێت : ووتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت كە دەفەرمووێت : (مثله) دوو ئەگەری هەیە :

(۱) مانای ئەوەیە كە خوای گەورە بۆی دروست دەكات وەك بینایی مزگەوت ، بەلام شێوەو سیفەت و شتی تڕ زانراوە كە جیاوازە و فەزلی زیاترە ، كە چاو نەیبینیوە و گوێ گوێی لی نەبووە بەسەر دلی هیچ مروڤێكیش دا نەهاتووە .

(۲) ماناكەی ئەوە دەگەیەنێت كە فەزلەكەی بەسەر مالەكانی بەهەشت وەك فەزل مزگەوتە بەسەر مالە كانی دونیا .

وتراوە : وەك مزگەوتە بۆ گەورەیی و بەرفراوانی بەلام بەنرخترە لێی و چەند شتی تری لێی زیادكراوە جوانترە .......

هەروەها فەرموودەی واثلة هاتووە دەفەرمووێت : ((بنی الله لە فی الجنە افضل فیه )) واته : خوای گەورە دروست دەکات لە بەهەشت بۆی باشتر لەوەی كە لە دونیادا دروستی كردووە ، وە ریوایەتی الطبرانی هاتووە فەرموودەی ابی امامة دەفەرمووێت ( اوسع منه ) بەرفراوانترە لەوەی دونیا ، ئەم فەرموودەیە وا هەستی پێدەکرێت كە مەبەست پێی وەكو ئەوەی دونیایە ئەوەنیە كە لە هەموو ڕوویەكەوە وەك یەك بن )) تحفة الٲحوذي ج۲ لاپەڕە ۲۸٥_۲۸٦

هەروەها فەرمودەی ابو هریرة دەفەرمووێت : (( من بنی الله بیتا یعبد الله فیە حلالا بنی الله لە فی الجنە من الدر والیاقوت))رواە البیهقی فی الشعب حدیث ۲۹۳۷

لەم فەرموودەیە باسی ئەوەی كردووە كە خوای گەورە لە بەهەشت دروست دەكات لە دڕو یاقوت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام