سەردێری پرسیار:حوکمی بانگەوازی کردن لە مزگەوت کەسێک شتێکی بزر کردووە؟

بەرواری دانان :2020-01-26 کۆدی پرسیار:1740

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بانگەوازی کردن لە مزگەوت کەسێک شتێکی بزر کردووە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە بانگەوازی بۆ شتی بزر بوو بکرێت لە مزگەوت، چونکە مزگەوت بۆ ئەم شتانە دروست نەکراوە، بەڵگە:

(١)عن أبي هریرة رضي اللە عنە قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ سَمِعَ رَجُلًا يَنْشُدُ ضَالَّةً فِي الْمَسْجِدِ فَلْيَقُلْ: لا رَدَّهَا اللَّهُ عَلَيْكَ، فَإِنَّ الْمَسَاجِدَ لَمْ تُبْنَ لِهَذَا) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (هەر کەسێک گوێی لە پیاوێک بوو بانگەواز هەڵ دەدات لەناو مزگەوتدا بۆ دۆزینەوەی شتی بزربوو، بڵێن: یا خوا نەیدۆزیتەوە و خوای گەورە بۆت نەگەڕێنێتەوە، چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە).

(٢)عن بُرَيْدَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَجُلًا نَشَدَ فِي الْمَسْجِدِ فَقَالَ: مَنْ دَعَا إِلَى الْجَمَلِ الْأَحْمَرِ ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَا وَجَدْتَ ؛ إِنَّمَا بُنِيَتْ الْمَسَاجِدُ لِمَا بُنِيَتْ لَهُ).رواە مسلم (٥٦٩).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕامە بانگەواز بۆ شتی بزربوو بکەیت لەناو مزگەوت، ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی بە ئێمە کردووە دوعا لێ بکەین بەوە نەیدۆزێتەوە و خوای گەورە بۆی نەگەڕێنێتەوە، گومانی تێدا نییە هەر کەسێک دعا لە کەسێک بکات بەوە نەیدۆزێتەوە و خوای گەورە بۆی نەگەڕێنێتەوە ئەمە جۆرێکە لە جۆرەکانی عدوان، وە عدوان نابێت ئەنجام بدەیت ئیلا مقابل عدوان بێت، واتە ئەگەر گوێت لە پیاوێک بوو بانگەوازی دەکرد بۆ شتی بزربوو دروست نییە بڵێیت: "لا ردها اللە علیك"، ئەوەی ڕێگری کراوبوو ڕێگەپێدراو نابێت ئیلا بۆ لادانی شتێکی وەک خۆی یان گەورەتر، لەسەر ئەمە دەڵێین: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕامە بانگەواز بۆ شتی بزربوو بکەیت لەناو مزگەوت) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٥٥-٥٥٦).

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لئ بێت دەفەرمووێت: (خوای گەورە باسیکردووە مزگەوتەکان مالی خوان، خوا فه‌رمانیداوه که دروست بکرێن و به‌رز بکرێنه‌وه و ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت (نوێژو قورئان و وانه‌ی ئاینی تیادا ئه‌نجام بدرێت)و ستایش و ته‌سبیحاتی تیادا بکرێت له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، مزگەوت بۆ ئەمە بنیات نراوە، دەبێت بە پاک ڕابگیرێت لە هەموو شتێک کە بۆ ئەو مەبەستە دروست نەکراوە) الاستذكار (٢/٣٦٨).

عبداللە بن عبدالرحمان آل بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە حەرامە بانگەوازی شتی بزربوو بکەیت لەناو مزگەوت دا، وە واجبە دوعای لێ بکەیت بەم دوعایە) توضیح الأحکام (٢/٩٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام