سەردێری پرسیار:حوکمی مزگەوت خاوێن کردن و پاداشتی ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:174

پرسیار:

پرسیار // پاداشتی مزگەوت خاوێن کردنەوە چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن پاک کردنەوەی مزگەوت فرض الکفایەیە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە پاککردنەوەی مزگەوت و بۆن خۆش کردنی ، بەلگە :

وما رواه أبو داود (455) والترمذي ( 594) وابن ماجة (759) من حديث عائشة قالت : " أمر رسول الله صلى الله عليه وسلم ببناء المساجد في الدُّور وأن تنظف وتطيب ". وصححه الألباني في صحيح الترمذي .

وە ھەروەھا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوای ناشتن بە تایبەت نوێژی لەسەر ئەو ئافرەتە کردووە کە خزمەتی مزگەوتی دەکرد ، وە ھەندێک زانا دەلێن فرض الکفایە پاداشتی زیاترە لە فرض العین .

فرض العین : کردەوەیەکە خوای گەورە داوای لە هەموو ئەوانە کردووە کە کردەوەیان لەسەرە بیکەن ، وەک : نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج یان ، .....

فرض الكفایة : کردەوەیەکە خوای گەورە داوای لە کۆمەلە کەسانێک کردووە کە کردەوەیان لەسەرە بیکەن ، واتە ئەگەر کۆمەلێک ئەم کردەوەیە بکەن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت و تاوانبار نابن ، وەک : شووشتنی مردوو وە کفن کردنی و نوێژ لەسەر کردن .....

كەواتە بۆ جیاوازی دەلێین :

(۱) لە واجبی دا هەردووکیان وەک یەکن واجبن .

(۲) لە جێ بەجێکردن دا جیاوازییان هەیە ، فرض العین دەبێت هەموو تاکێک بیکات بەلام فرض الكفایة هەندێک بیکەن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت .

(۳) لە پاداشت دا ئایا کامەیان خێری زیاترە ، دوو وتە هەیە :

(ٲ) هەندێک زانا دەلێن فرض الكفایة خێری گەورەتر و زیاترە ، یەکێک لەوانە ئیمام الحرمین وا دەلێت ، چونکە کردەوەیەکی کرد لەسەر خەلکی تر لاچوو ، بووە هۆی ئەوەی بارگرانی لەسەر خەلک لابچێت و خەلک تاوانبار نەبێت ، کەواتە واجبێکی کردووەو وە تاوانی لەسەر خەلک لادا ، بەلام فرض العین وانییه ، تەنها واجبێکی کردووەو هیچ بارگرانی و تاوانی لەسەر خەلک لانەداوە .

(ب) زۆربەی زانایان دەلێن دەلێن فرض العین پاداشتی زیاترە لە فرض الكفایة ، چونکە فرض العین لە هەموو ئەو کەسانە داواکراوە کە کردەوەیان لەسەرە بیکەن ، ئەمە بەلگەیە کە خۆشەویسترە لە لای خوای گەورە لە فرض الكفایة .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە فرض العین پاداشتی زیاترە لە فرض الكفایة ، والله ٲعلم .

بەلام سەبارەت بە پاککردنەوەی مزگەوت ھەر کەسێک پیسایەک ھەلبگرێت یان شتێک ھەلبگرێت و فڕێ بدات ، خوای گەورە بۆ فڕێ دانی ھەر پیسایەک حوری یەکی پێ دەدات یان خانوویەکی بۆ دروست دەکات لە بەھەشت ، ئەمانە ھیچ ئەسل و ئەساس بۆیان نییە و لاوازن .

وروى ابن ماجة (757) حديث " من أخرج أذى من المسجد بنى الله له بيتا في الجنة " والحديث ضعفه الألباني في ضعيف ابن ماجة .

واتە : ھەر کەسێک پیسایی لابدات لە مزگەوت و پاکی بکاتەوە ، خوای گەورە خانوویەکی بۆ دروست دەکات لە بەھەشت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام