پرسیار: حوکمی مزگەوت بۆن خۆش کردن چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە مزگەوت بۆن خۆش بکرێت، بەڵکو هەندێک زانا دەڵێن واجبە، بەڵگە:
(١)عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِبِنَاءِ الْمَسَاجِدِ فِي الدُّورِ وَأَنْ تُنَظَّفَ وَتُطَيَّبَ، رَوَاهُ أَحْمَدُ وَأَبُو دَاوُدَ وَالتِّرْمِذِيُّ، وَصَحَّحَ إِرْسَالَهُ.
واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە کە لەناو گەڕەکەکاندا مزگەوت دروست بکرێت، وە پاک و خاوێن و بۆن خۆش ڕابگیرێ.
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ بۆن خۆش کردنی مزگەوت، بەڵام بۆن خۆش کردنە دەبێت بەم شێویە بێت:
(١)نابێت بۆنێک بێت زۆربەی خەڵک پێیان ناخۆش بێت یان قورس بێت خەڵک بێزار بێت.
(٢)نابێت بۆنەکە زۆر بێت، چونکە ئەگەر زۆر بۆن لە مزگەوت درا تیژ و قورس دەبێت.
(٣)نابێت بۆنێک بێت شتی حەرام و پیسی لەگەڵ تێکەڵ کرابێت، چونکە بۆن ئەگەر زۆر شتی پیسی لەگەڵ تێکەڵ کرابێت دروست نییە و پیسە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ پاککردنەوەی مزگەوت "تطییب"، تطییب بەمانای لادانی پاشماوەی پیسایی و شتی تر وەک ئەمانە دێت، وە بەمانای بۆن لە مزگەوت دان دێت، هەردووکیان ڕێگەپێدراون.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٣٠).
صالح الفوزان خوا بیپارێزت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە مزگەوت بۆن خۆش بکرێت بە بۆنێکی خۆش.) تسهیل الألمام (٢/١٦٩).