سەردێری پرسیار: بۆچی لە دوای ناوهێـنانی هەر چوار خەلیفەی ڕاشدین دەڵێین خودا لێـیان ڕازی بێت، لە کـاتێکدا مژدەی بـەهەشتـیان پێدراوە؟

بەرواری دانان: 2020-01-19 کۆدی پرسیار: 1723

پرسیار:

پرسیار: بۆچی لە دوای ناوهێـنانی هەر چوار خەلیفەی ڕاشدین دەڵێین خودا لێـیان ڕازی بێت، لە کـاتێکدا مژدەی بـەهەشتـیان پێدراوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە موسلمان دوعا بۆ برای موسلمان بکات، خوای گەورە مەدحی ئەو ئیماندارانە دەکات کە داوای لێ خۆش بوون بۆ براکانیان دەکەن.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آَمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ) {الحشر:١٠}.

زانایان دەڵێن گوتنی: رضي اللە عنهم، ڕستەی خەبەرە ماناکەی دوعایە، واتە خوایە لێیان ڕازی بیت، وە دەکرێت کەسێک وەک خەبەر ئەم وتەیە بڵێت، چونکە گومانی تێدا نییە خوای گەورە لە هەر چوار خەلیفەکان ڕازی بووە، وە وتەی رضي اللە عنە زانایان دایاناوە بۆ هاوەڵان.

زانایان دەڵێن سونەتە دوعا بۆ هاوەڵان بکەیت جا چ مژدەی بەهەشت بەو هاوەڵانە درابێت یان مژدەیان پێ نەدرابێت، هەتا دروستە دوعا بۆ پێغەمبەریش بکەیت ئەگەر هەست بەوە نەکرێت دوعاکە نقصە بۆ حەقی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، دوعا کردن بۆ هەر چوار خەلیفەکان پلەیان بەرز دەبێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام