سەردێری پرسیار: ڕاتان چییە سەبارەت بە یزید بن معاویە؟

بەرواری دانان: 2020-01-19 کۆدی پرسیار: 1721

پرسیار:

پرسیار: ڕاتان چییە سەبارەت بە یزید بن معاویە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ناوی يزيد بن معاوية بن أبي سفيان بن حرب بن أميّة الأموي الدمشقي، یزید دەستی لە کوشتنی حوسەیندا نەبووە، ئەمەش بەرگری کردنە نییە لە یەزید بەڵکو بەرگری کردنە لە حەق.

زانایان دەڵێن یزید سەرکردەیەک بووە لە سەرکردەکانی موسلمانان چاکەی و خراپەی ھەبووە، وە کافر نییە و صحابیش نەبووە و وەلی یەک نەبووە لە وەلی یەکان، بەڵکو موسلمانێک بووە چاکە و خراپەی هەبووە.

ابن تمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بە یەک دەنگی هەموو ئەوانەی مێژوو دەگوازنەوە یەزید فەرمانی بە کوشتنی حوسەین نەکردووە، بەڵام بۆ ابن زیادی نووسی کە نەهێلێت حوسەین ببێتە والی عێراق و کاتێکیش هەواڵی کوشتنی حوسەین گەیشتە یەزید ناڕەحەتی خۆی دەرخست و گریانیش لە ماڵەکەیەوە بیسترا وە یەکێکیانی بە دیل نەگرت و بەڵکو ڕێزی لە ئەهل و بەیتەکەی گرت و ڕێگەشی دان تا گەڕانەوە شوێنی خۆیان. ئەو ڕێوایەتانەی باس لەوە دەکەن کە بێ رێزی بەرامبەر ئافرەتانی خانەوادەی پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم کردووە و وەکو دیلی جەنگ براون بۆ شام و لەوێش بە هەمان شێوە بێ ڕێزیان لە ئاست کراوە، ئەمانە هەر هەموویان وتەی پوچن، بەڵکو بەنی ئومەیە و بەنی هاشمیان زۆر بە ڕێزدار تەماشا کردووە) منهاج السنة (٤/٥٥٧-٥٥٩).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی ھەیە لەنێوان خەڵک سەبارەت بە یزید بن معاویە سێ کۆمەڵ ھەن، دوو دەستە و مام ناوەندێکن:

دەستەی یەکەم: دەمارگریان بۆی هەیە و خۆشیان دەوێت، پیاوێکی باشە و پێشەوایەکی دادپەروەرە.

دەستەی دووەم: دەمارگریان لەسەر هەیە و ڕقیان لێیەتی، تەنانەت کافری دەکەن، وای دەبینن کە دووروو بووە لە ڕووکەشدا خۆی بە موسلمان پیشانداوە، بەڵام بە دڵ دووروو بووە وڕقی لە پێغەمبەر بووە صلی اللە علیە وسلم. هەردوو بۆ چوونەکان هەڵەیە، ئەو پیاوە پاشایەک بووە لە پاشاکانی موسلمانان و خەلیفەیەک بووە لە خەلیفەکانی، نە ئەمە و نە ئەوە.

دەستەی سێیەم: سەرکردەیەک بووە لە سەرکردەکانی موسلمانان چاکەی و خراپەی ھەبووە، لەدایک نەبووە ئیلا لە خیلافەتی عثمان، وە کافر نییە، وە صحابی نەبووە و وەلی یەک نەبووە لە وەلی یەکان، ئەمە وتەی عامەی ئەهلی عەقل و عیلم و سونە و جەماعەتە.) مجموع فتاوى شيخ الإسلام (٤/٤٨١-٤٨٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام