پرسیار: ئهگهر تهنها جێگایهک له سهفی نوێژی جهماعهت بهتال بێت و دوو کهس هاتنه ژوورهوه، ئایا دوو کهسهکه پێکهوه له ڕیزی دوواوه پێکهوه نویژ بکهن و جێگاکه به بهتالی به جێ بهێلن، یاخود کهسێکیان جێگاکه پرکاتهوه و دووهمیان بهتهنها له ڕیزی کۆتایی بمێنێتهوه؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر دوو کەس هاتنە ژوورەوە و جێگایەک بەتال بێت لە ڕیز، ئەوە یەکێکان ڕیزەکە پڕ دەکاتەوە، چونکە دەبێت ڕیزەکان تەواو بکرێن، ئەوەی تر لە ڕیزی دواوە بە تەنیا دەوەستێت لەسەر وتەی راستی زانایان، جیاوازییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا دروستە نوێژ بکەیت بە تەنیا لە دواوەی ڕیز.
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن بە تەنیا لە دواوەی ڕیز، سێ وتە ھەیە
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن بەتەنیا بەدوای ڕیز دروستە.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ لە دواوەی ڕیز پوچە، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ھەندێک فوقەھا و ئەھلی فەرموودەیە.
سێیەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر شوێن ھەبوو لە ڕیزی پێشەوە و نوێژی بە تەنیا لە ڕیزی دواوە کرد، نوێژی دروست نییە ، ئەگەر گەڕا سەیری کرد ھیچ شوێنی نەدۆزییەوە لە ڕیزی پێشە خۆی دروستە بە تەنیا لە ڕیز نوێژ بکات، کە ئەمە وتەی حەسەنی بەصری و ابن قدامە و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن عثیمینە.
وتەی ڕاست وتەی سێیەمە، واللە أعلم.