پرسیار: حوکمی گوتنی: أعوذ باللە من الشیطان الرجیم لە کاتی باوێشک؟
وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (التَّثَاؤُبُ مِنَ الشَّيْطَانِ فَإِذَا تَثَاءَبَ أَحَدُكُمْ فَلْيَكْظِمْ مَا اسْتَطَاعَ) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (باوێشک لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێک لە باوێشکی هات با قووتی بدات چەند پێی دەکرێت.)
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نابێت أعوذ باللە من الشیطان الرجیم لە کاتی باوێشک بگوترێ، هەندێک دەڵێن باوێشک لە شەیتانەوەیە، مادەم لە شەیتانەوەیە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ" {الأعراف:٢٠٠}.
وەڵام: دەق ئەوەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە بە قووت دان لە کاتی باوێشک، نەی فەرموو: پەنا بگرن بەخوا، باس نەکردنی لەگەڵ ئەوەش پێویست بوو بەڵگەیە کە پەنا گرتن بە خوا لەم حالەتە دروست نییە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەندێک خەڵک کاتێک باوێشکیان دێت پەنا دەگرن بەخوا لە شەیتانی ڕەجم کراو، وتەی خوای گەورە دەکەنە بەڵگە: "وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ" {الأعراف:٢٠٠}، حوکمی ئەمە چییە؟
وەڵام: ئەم قیاسە بەرامبەر دەقە، دەق ئەوەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە بە قووت دان لە کاتی باوێشک، نەی فەرموو: پەنا بگرن بەخوا، باس نەکردنی لەگەڵ ئەوەش پێویست بوو بەڵگەیە کە پەنا گرتن بە خوا لەم حالەتە دروست نییە، مانای وتەی: " وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ"، ئەگەر شەیتان فەرمانی کرد بە تاوان یان نەهی کرد لە گوێڕایەلی، وتەی"فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ"، هەروەها شەیتان سوورە لەسەر ئەوە خەم و پەژارە بۆ ئیماندار بهێنێت، ئەگەر هەستت بەمە کرد بڵێ: أعوذ باللە من الشیطان الرجیم.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٢٢).