سەردێری پرسیار: حوکمی داواکردن له که‌سێک که دوعای بۆ بکات چیه؟ ئایا ئه‌و فەرموودەی باسی پیغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم ده‌کات که داوای کردووه له مندالان که دوعایی بۆ بکه‌ن دەبێتە بەڵگە بو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که؟

بەرواری دانان: 2020-01-14 کۆدی پرسیار: 1709

پرسیار:

پرسیار: حوکمی داواکردن له که‌سێک که دوعای بۆ بکات چیه؟ ئایا ئه‌و فەرموودەی باسی پیغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم ده‌کات که داوای کردووه له مندالان که دوعایی بۆ بکه‌ن دەبێتە بەڵگە بو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن شەریعەت هاتووە بۆ ئەوەی موسلمان تەنها داوا لە خوا بکات، وە خۆی داوا لەخوا بکات نەک داوا لە خەڵک بکات، دوعا کردن عیبادەتە، وە زەلیلی و خشوع و ملکەچی بۆ خوای گەورەی تێدایە، وە بەدیار خستنی لاوازی و هەژاری بەندەی تێدایە، وە بەندە پشت بەخوا دەبەستێت بۆ پێویستی یەکانی. لە شەریعەت دا هیچ نەهاتووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت ئیلا دەبێت داوای دوعا لە خەڵک بکەیت، هەندێک جار داوا کردنی دوعا لە خەڵک زیانی هەیە، ئەویش ئەوەیە دڵی پەیوەست دەبێت بەو کەسە کە دوعای بۆ دەکات، نەک دلی پەیوەست بێت بە خوا. کەواتە باشتر وایە موسلمان ئەگەر حاجەتێکی هەبوو داوا لەخوا بکات ئەمە لە تەواوی تەوحیدە، کەس نەکاتە واستە لەنێوان خۆی و خوای گەورە.

سەبارەت بەوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم داوای لە مناڵ کردبیت دوعای بۆ بکات نەم زانیووە هیچ بەڵگەی صحیح هاتبێت، هەندێک زانا دەڵێن دوعای مناڵ قبول چونکە هیچ تاوانی نییە، کەواتە شتێکی باشە داوا لە مناڵ بکەیت دوعا بکات، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت مناڵیش وەک کەسی بالغ وایە جار وایە دوعای قبول دەبێت و جار وایە دوعای قبول نابێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوودی فەرموودەکە هەندێک زانا دەکەنە بەڵگە کاتێک دەردەچن بۆ نوێژی باران بارین مناڵ لەگەڵ خۆیان ببەن چونکە هیچ تاوانیان لەسەر نییە و بێ تاوانن، چونکە ئەمە نزیکترە بۆ وەڵام دانەوەی دوعا، ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم مێرووە موکەلەف نییە، دەفەرمووێت: "ارجعوا فقد سقیتم بدعوة غیرکم".) فتح ذي الجلال والإکرام (٥/٣٠٣).

وتەی ڕاست هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت موسلمان داوا لەمناڵ بکات بۆ ئەوەی دوعای بۆ بکات چونکە دوعای قبولە، باشتر وایە ئەمە نەکرێت و مناڵ گەورە نەکرێت لەم بابەتە، ئەگەر شتێکی باش بوایا پێشینەکان دەیان کرد. ڕاستە مناڵ شەفاعەت دەکات بۆ دایک و باوک لە ڕۆژی قیامەت، بەڵام قبول بوونی دوعا و داوا لێکردنی هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام