سەردێری پرسیار:ئایا دروستە نەخۆش نوێژ جمع بکات؟

بەرواری دانان :2020-01-13 کۆدی پرسیار:1708

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە نەخۆش نوێژ جمع بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە نەخۆش نوێژ جمع بکات، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن تیمییە و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١)عن ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: (جمَعَ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بين الظُّهرِ والعَصرِ، والمغربِ والعِشاءِ بالمدينةِ، من غيرِ خوفٍ ولا مَطرٍ) رواه مسلم (٧٠٥).

(٢)عن حَمنةَ بنتِ جَحشٍ حين استفتت النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم في استحاضتِها، فقال لها عليه الصَّلاةُ والسَّلام: (إنْ قويتِ على أن تُؤخِّري الظهرَ وتُعجِّلي العصرَ، ثم تَغتسلِينَ حتى تطهُرين، وتُصلِّين الظهرَ والعصرَ جميعًا، ثم تُؤخِّرينَ المغربَ وتُعجِّلِينَ العِشاءَ، ثم تَغتسلِينَ وتَجْمَعِينَ بين الصَّلاتينِ، فافْعَلِي) رواه أبو داود (٢٨٧)، والترمذي (١٢٨)، وابن ماجه (٦٢٧)، وأحمد (٤٣٩/٦) (٢٧٥١٤).

فەرموودە جێگیر بووە دروستە مستحاضة نوێژ جمع بکات، ئەمەش جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی.

(٣)قیاس دەکەن لەسەر جمع کردن لەسەفەر ئەگەر مەشەقەت بێت، بەڵکو نەخۆش لەپێشترە نوێژ جمع بکات، چونکە مەشەقەتی نەخۆشی تووندترە لە سەفەر.

(٤)حاجەتی نەخۆش لەپێشترە لەو کاتەی باران دەبارێت کە دروستە نوێژ جمع بکات.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو وتەی دەڵێت دروستە نەخۆش نوێژ جمع بکات وتەی دیار و ھەلبژێردراوە) روضة الطالبين (٤٠١/١).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست کۆ کردنەوەی نوێژ تایبەت نییە بە سەفەری درێژ، بەڵکو جمع دەکرێت لە کاتی باران بارین، وە جمع دەکەێت لە کاتی نەخۆشی کەسێک نەخۆش بێت، ھەروەک فەرموودە ھاتووە سەبارەت بە جمع کردنی نوێژ بۆ مستحاضە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە بە مستحاضە بە نوێژ جمع کردن لە دوو فەرموودەدا) مجموع الفتاوی (٢٦/٢٤).

شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە نوێژ کۆکردنەوەی دروست ئەوەیە نوێژ جمع بکەی لە سەفەر و کاتی نەخۆش بوون، وە کاتی باران بارین ھەروەک فەرموودەی صحیح لەسەری ھاتووە) الدراري المضية (٧٤/١).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە جمع بکەیت ئیلا عیلەتێک ھەبێت، وەک باران بارین لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، وەک نەخۆش، وەک سەفەر، ئەگەر عیلەتی شەرعی ھەبێت ھیچی تێدا نییە نوێژ جمع بکەیت) فتاوى نور على الدرب (٢٥/٧).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە نوێژ جمع بکەیت کاتی باران بارین ئەگەر چی لە شاری خۆتیش بیت، وە دروستە نەخۆش نوێژ جمع بکات تۆ لە شاری خۆت بیت) لقاء الباب المفتوح (رقم اللقاء: ١٢٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام