پرسیار: حوکمی نوێژ جمع کردن لەکاتی بوونی مەشەقەت لە حضر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە نوێژ جمع بکەیت لە حضر بۆ لادانی مەشەقەت، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەدە و کۆمەڵێک لە فوقەھاکان و فەرموودەناسان و ابن تیمییە و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١) عن ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: جَمَعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ، وَالْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ بِالْمَدِينَةِ، فِي غَيْرِ خَوْفٍ وَلا مَطَرٍ. قُلْتُ لابْنِ عَبَّاسٍ: لِمَ فَعَلَ ذَلِكَ ؟ قَالَ: كَيْ لا يُحْرِجَ أُمَّتَهُ. رواە مسلم (٧٠٥).
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی نیوەڕۆ و عصری جمع کردووە، وە نوێژی مغرب و عیشای جمع کردووە لە مەدینە، نە ترس هەبووە و نە باران دەباری، بە ابن عباسم گوت "واتە سەعید بن جبیر پێی گوت": بۆچی ئەمەی کرد؟ فەرمووی: بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەر ئومەتەکەی و تووشی ناخۆشی نەبن.
ئەمە بەڵگەیە ھەر کاتێک موکەلەف تووشی بارگرانی و مەشەقەت بوو بە تەرک کردنی جمع، ئەوە دروستە بۆی نوێژ جمع بکات.
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فراوانترین مەزھەب بۆ نوێژ کۆکردنەوە مەزھەبی ئیمام ئەحمەدە، چونکە دەقی ھەیە لەسەر ئەوە کە دروستە نوێژ کۆ بکەیتەوە لە کاتی نەخۆشی و بارگرانی و بوونی ئیش و کار، بە بەڵگەی فەرموودەی ابن عباس) الفتاوي الکبری (٢/٣١).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک پێشەوا بۆ ئەوە چوون دروستە نوێژ کۆبکرێتەوە لە حضر ئەگەر پێویستی کرد، بۆ کەسێک نەکاتە عادەت، کە ئەمە وتەی ابن سیرین و أشھبە ھاوەڵی ئیمام مالک، خطابی لە قفال نقل دەکات، وە شاشی الکبیر ھاوەڵی شافعی لە ئەبو ئیسحاق المروزی نقل دەکات، لە کۆمەڵێک ھاوەڵانی فەرموودە نق دەکات، وە ابن منذریش ئەمەی ھەڵبژاردووە، پاڵ پشتی بۆ ئەمە وتەی ابن عباس: "أراد أن لا يُحْرِجَ أمَّتَه") شرح النووي على مسلم (٥/٢١٩).
ابن تيمیَة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەمە بەدیار دەکەوێت جمع بۆ ئەوەیە هەتا مەشەقەت لابچێت، ئەگەر نوێژ لێک جیاکردنەوە مەشەقەت بێت بۆی ئەو کاتە دروستە جمع بکات، ئەو کات کاتی عوزر و حاجەتە) مجموع الفتاوي (٢٢/٨٨).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کاتێک موکەلەف بە تەرک کردنی جمع کردنی نوێژ تووشی مەشەقەت بێت دروستە نوێژ کۆ بکاتەوە، ئەگەر یەکێک بڵێت: نموونە بۆ مەشەقەت چییە؟
دەڵێین: مەشەقەت ئەوەیە کاریگەر دەبێت بە بە پێوە وەستان و دانیشتن ئەگەر نوێژ کۆ نەکاتەوە، یان گرانە لەسەری دەست نوێژ بگرێتە بۆ هەموو نوێژێک، مەشەقەتەکان لێک جیاوازن، بە هەر حآڵ قاعیدە لەسەر ئەمە: هەر کاتێک مرۆڤ بە تەرک کردنی جمع کردنی نوێژ تووشی مەشەقەت بێت دروستە نوێژ کۆ بکاتەوە لەسەفەر و حضر) الشرح الممتع (٤/٣٩٠).