پرسیار: ئاوی زەمزەم گەر بخۆیتەوە و دوعا بکەیت، یان خورمای حەج بۆ گیرابوونی حەج کە حاجی یەکان دەیهێننەوە، ئایا ئەمە هیج بەڵگە لەسەری هاتووە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئاوی زەمزەم ئاوێکی مباڕەکە، وە باشترینی ئاوە لەسەر ڕووی زەوی، دروستە لە کاتی خواردنەوە دوعا بکەیت، وە دروستە لە کاتی خواردنەوەی تەنها نییەتی شتێکت هەبێت بێ ئەوەی دوعا بکەیت، بەڵگە:
(١)عن أبي ذر رضي الله عنه عن رَسُول اللهِ صلى الله عليه وسلم: (إِنَّهَا مُبَارَكَةٌ ، وَهِيَ طَعَامُ طُعْمٍ ، وَشِفَاءُ سُقْمٍ). رواە مسلم (٢٤٧٣).
(٢)عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما ، قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: (ماء زمزم لما شرب له). رواە ابن ماجە (٣٠٦٢)، صححه الألباني في "صحيح ابن ماجة" وغيره.
(٣)وروى عبد الرزاق (٩١١٢) وغيره أن ابن عباس رضي الله عنهما شرب من زمزم، ثم قال: "أسألك علما نافعا، ورزقا واسعا، وشفاء من كل داء".
(٤)وروى الخطيب في "تاريخه" (١٠/١٦٦) عن سويد بن سعيد قال: رأيت عبد الله بن المبارك بمكة أتى زمزم فاستقى منه شربة، ثم استقبل الكعبة، ثم قال: "اللهم إن ابن أبي الموال حدثنا عن محمد بن المنكدر عن جابر عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: (ماء زمزم لما شرب له) وهذا أشربه لعطش القيامة، ثم شربه!!
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ماناکەی: هەر کەسێک بخواتەوە بۆ هەر حاجەتێک بەدەستی دەهێنێت، زانایان و پیاوچاکان تاقییان کردۆتەوە بۆ حاجەتی دونیا و قیامەت) تهذيب الأسماء واللغات" (٣/٤٥٠).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە ئاوی زەمزەم بخۆیتەوە و نییەتی شتێکت هەبێت، وە سونەتە دوعا بکەیت لە کاتی خواردنەوە بەو دوعایە شەرعییانە کە شەرع باسیکردووە) "مجموع الفتاوى" (٢٦/١٤٤).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئاوی زەمزەم بۆ هەر شتێک بخۆیتەوە دروستە، ئەگەر بۆ تێنیوویەتی بخۆیتەوە تێنیویەتی لادەچێت، ئەگەر بۆ برسییەتی بخۆیتەوە تێر دەبیت، هەتا هەندێک عموم فەرموودەکە وەردەگرن مرۆڤ ئەگەر نەخۆش بێت بۆ نەخۆشی بخواتەوە شیفا بۆی دێت، ئەگەر زۆر شت لەبیر بکات بخواتەوە بۆ مەبەستی باش بوونی زاکیرەی ئەوە باش دەبیت، ئەگەر بۆ هەر مەبەستێک بخواتەوە سوودی پێ دەگەیەنێت) "شرح رياض الصالحين" لاپەڕە ٨٦٢.
سەبارەت بە خورما بۆ قبول بوونی دوعا و حەج نەمان زانیووە هیچ بەڵگەی صحیح لەسەری هاتبێت، واللە أعلم.