پرسیار: دوو ماڵم لە دوو شاری لێک دوور ھەیە، ئایا کاتێک سەفەر دەکەم بۆ مالەکەی ترم دەتوانم نوێژ کورت بکەمەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن لە ڕێگا پێش ئەوەی بگات بەو شارە دروستە نوێژ کورت بکاتەوە، بەڵام ئەگەر گەیشتە شارەکە ڕوخسەت بۆی نییە، چونکە خاوەنی دوو إقامەیە.
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (ئەگەر واقعەکە بەو شێوەیە بێت کە باست کرد، ھەر کەسێک دوو مالی ھەبێت لە دوو شوێن ئەوە ئەو دوو مالە شوێنی نیشتەجێ بوونە بۆی، وە ڕوخسەتی سەفەر بۆی نییە لە نوێژ کورت کردن و ڕوخسەتی تر کە بۆ مسافر ھەیە، ڕوخسەت بۆی ھەیە لە ماوەی نێوان دوو شارەکان، ئەگەر ماوەی نێوان دوو شارەکان ماوەی نوێژ کورت کردن بێت کە ٨٠ کیلۆ مەترە) "فتاوى اللجنة الدائمة" (١٤٨/٨).