پرسیار: لە یەکێک لە مامۆستایەکان بیستوومە گوتوویەتی: (کەعبە بڕوخێنە دڵێک مەشکێنە)، ئەمە تا چەند ڕاستە؟
وەڵام: ھیچ فەرموودەی صحیح نەھاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت کەعبە بڕووخێنە دڵێک مەشکێنە، بەڵکو فەرموودە بەم شێوەیە هاتووە:
فەرموودەی ئەنەس ھاتووە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (من آذى مسلمًا بغير حق، فكأنما هدم بيت الله) أخرجە الطبرانی، واتە: ھەر کەسێک موسلمانێک ئازار بدات بە ناھەق، وەک ئەوە وایە ماڵی خوای ڕووخاندبێت.
ھەروەھا فەرموودەی ابن عمر ھاتووە دەفەرمووێت: (رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يطوف بالكعبة، ويقول: ما أطيبك، وأطيب ريحك! ما أعظمك، وأعظم حرمتك! والذي نفس محمد بيده، لحرمة المؤمن أعظم عند الله حرمة منك، ماله، ودمه)أخرجه ابن ماجه، والبیھقی، وصححە الألبانی.
ھەروەھا فەرموودەی ابن بريدة ھاتووە دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (قدر المؤمن أعظم عند الله من زوال الدنيا)رواه النسائي.
ھەروەھا فەرموودەی البراء ھاتووە دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (لزوال الدنيا أهون عند الله من قتل مؤمن بغير حق)رواە ابن ماجە.