سەردێری پرسیار: حوکمی سەیری ئاسمان کردن لە کاتی دوعا کردن؟

بەرواری دانان: 2019-12-21 کۆدی پرسیار: 1664

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەیری ئاسمان کردن لە کاتی دوعا کردن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سەیری ئاسمان کردن لە کاتی دوعا کردن دوو حالەتە:

حالەتی یەکەم: ئەگەر لەناو نویژدا بێت ئەوە حەڕامە.

حالەتی دووەم: ئەگەر لە دەرەوەی نوێژدا بێت جیاوازی هەیە لەنیوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە، چونکە هیچ بەڵگە نەهاتوون لەسەر ڕێگری کردن لێی، بەڵکو هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باشتر وایە ڕووت لە ئاسمان بێت.

وتەی راست ئەوەیە هیچی تێدا نییە و دروستە، بەڵام ناڵێن ئاسمان قیبلەی دوعایە هەروەک چۆن کەعبە قیبلەی نوێژە، لەسەر ئەمە کەواتە سونەتە لە کاتی دوعا کردن ڕووت لە ئاسمان بێت، ڕوو لە ئاسمان کردن کاتی دوعا هیچ لە پێشینەکان بە سونەتیان دانەناوە، بەڵکو فەرموودە هاتووە ڕووی لە قیبلە کردووە لە کاتی دوعا کردن، ڕاستە فەرموودە هاتوون سەیری ئاسمانی کردووە بەڵام ئەم فەرموودانە بەڵگەن کە دروستە سەیری ئاسمان بکەیت نەک سونەت بێت سەیری ئاسمان بکەیت.

عن عبداللە بن زید رضي اللە عنە قال: (خرج النبي صلی اللە علیە وسلم إلی هذا المصلی یستسقي، فدعا واستسقی، ثم استقبل القبلة) أخرجە البخاري (٦٣٤٣).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قاضی عیاض دەفەرمووێت: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کەڕاهەتی سەیری ئاسمان کردن بۆ دوعا کردن لەناو بێجگە لە نوێژ، شورەیح و هەندێک کەسانی تر پێیان باش نەبووە، وە زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەکروه نییە سەیری ئاسمان بکەیت کاتی دوعا کردن، لەبەر کردەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەمە وتەی مالک و شافعی، وە سونەتیش نییە) "الفتاوى الكبرى" (٥/٣٣٨).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەیری ئاسمان کردن لەناو نوێژ دروست نییە، بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی نوێژ بێت هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە مەکروه نییە و هیچی تێدا نییە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٠٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام