سەردێری پرسیار:حوکمی سەھو کردن بەدوای ئیمام ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:166

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر ھەلەم کرد لەناو نوێژ بەدوای ئیمام ، سوجدەی سەھو دەبەم یان نوێژ دووبارە دەکەمەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت نوێژ دووبارە بکەیتەوە ئەگەر ھەلە کرا بەلکو سوجدەی سەھو دەبردرێت ، وە ئەگەر بەدوای ئیمام نوێژ بکەیت ھەلەش بکەیت نابێت سوجدەی سەھو ببەیت بەلگە :

عن عمر بن الخطاب - رضي الله عنه – أن النبي - صلى الله عليه وسلم – قال: (( ليس على من خلف الإمام سهو، فإن سها الإمام فعليه وعلى من خلفه السهو، وإن سها من خلف الإمام فليس عليه سهو، والإمام كافيه )). رواه الدارقطني في السنن ورواه البيهقي.. وقال حديث ضعيف.

واتە : ئەوەی لە دوای ئیمام نوێژ دەکات سەھوی"ھەلەی" لەسەر نییە ، ئیمام ئەگەر سەھوی کرد لەسەریەتی و وە لەسەر ئەوانەشە کە بەدوایەوە نوێژ دەکەن ، ئەگەر ئەوەی بە دوای ئیمام نوێژ دەکات سەھوی کرد سەھوی لەسەر نییە ئیمام بۆی بەسە .

زانایان دەلێن فەرموودەکە لاوازە بەلام ماناکەی ڕاستە و بەلکو ھەندێک زانا اجماع نقل دەکەن ، بەلام جیاوازی ھەیە و وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە الأوسط ج٣ لاپەڕە ٣٢١ اجماع نقل دەکات کە ئەوەی لە دوای ئیمام نوێژ دەکات سوجدەی سەھوی لەسەر نییە ، ھەروەھا ئەگەر ئیمام سەھوی کرد بۆ مأمومیش " واتە ئەوانەی بە دوای ئیمام نوێژ دەکەن " حسابە دەبێت ئەوانیش سوجدی سەھو ببەن .

ئەگەر کەسێک لەگەڵ ئیمام نوێژ بکات و ھەلە بکرێت ئەم پێنج حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئەگەر کەسێک نوێژ لەگەڵ ئیمام بکات لەسەرەتای نوێژەوە ، ئیمام ھەلەی کرد و سوجدەی سەھوی برد ، ئەوا دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت ئەویش سوجدە ببات جا سوجدە بردنەکە چ دوای سەلام دانەوەی نوێژ بێت یان پێش سەلام دانەوەی نوێژ بێت .

حالەتی دووەم // ئەگەر کەسێک بە سەرەتای نوێژ نەگەیشتبێت نموونە : لە ڕەکاعەتی دووەم بە نوێژ گەیشت ، ئیمام ھەلەی کرد لەو ڕەکاعەتەی کە مأموم پێی گەیشتووە واتە ئیمام لە ڕەکاعەتی دووەم یان سێیەم یان چوارەم ھەلەی کرد ، دەلێین دوو حالەتە :

(١) ئەگەر ئیمام سوجدەی سەھوی برد پێش سەلام دانەوە ئەوە مأمومیش سوجدەی سەھو لەگەڵ ئیمام دەبات ، کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە مأموم ھەلدەستێت نوێژی خۆی تەواو دەکات ، پاشان مأموم دوو سوجدەی تری سەھو دەبات ، چونکە سوجدەی یەکەمی لەگەڵ ئیمام لە شوێنی خۆی نەبووە ، سوجدەی سەھو شوێنەکەی کۆتای نوێژە یان پێش سەلام دانەوەیە یان پاش سەلام دانەوەیە ، دوو سەجدەی یەکەمی تەنھا بۆ ئەوە بردووە شوێن ئیمام کەوتووە کە شوێن ئیمام کەوتن واجبە .

(٢) ئەگەر ئیمام سوجدەی سەھوی برد دوای سەلام دانەوە لە نوێژ ، مأموم نابێت سەلام بداتەوە و سوجدەی سەھو ببات لەگەڵ ئیمام چونکە نوێژی ماوە ، بەلکو مأموم ھەلدەستێت نوێژی تەواو دەکات و پاشان سەلام دەداتەوەو پاشان دوو سوجدەی سەھو دەبات و پاشان سەلام دەداتەوە .

حالەتی سێیەم // ئەگەر کەسێک بە سەرەتایی نوێژ نەگەیشبێت نموونە : لە ڕەکاعەتی دووەم بە نوێژ گەیشت ، ئیمام ھەڵەی کرد لەو ڕەکاعەتەی کە مأموم پێی نەگەیشتووە واتە : ئیمام لە ڕەکاعەتی یەکەم ھەلەی کرد ، دەلێین دوو حالەتە :

(١) ئەگەر ئیمام سوجدەی سەھوی برد پێش سەلام دانەوە لە نوێژ ، ئەوا مأموم شوێن ئیمام دەکەوێت سوجدەی سەھو دەبات کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە مأموم ھەلدەستێت نوێژی خۆی تەواو دەکات ، ئەگەر مأموم نوێژی تەواو کرد نابێت ھیچ سەجدەی تری سەھو ببات ، چونکە ئەو ھەلەی ئیمام کردوویەتی لە ڕەکاعەتی یەکەم کراوە وە مأموم لە ڕەکاعەتی دووەم بە نوێژ گەیشتووە .

(٢) ئەگەر ئیمام سوجدەی سەھوی برد دوای سەلام دانەوە لە نوێژ ، ئەوا مأموم سوجدەی سەھو نابات و ھەڵدەستێت نوێژی تەواو دەکات ، وە لە کۆتایی سوجدەی سەھو نابات چونکە ئەو ھەڵەی ئیمام کردوویەتی لە ڕەکاعەتی یەکەم کراوە وە مأموم لە ڕەکاعەتی دووەم بە نوێژ گەیشتووە .

حالەتی چوارەم // ئەگەر کەسێک نوێژ لەگەڵ ئیمام بکات لە سەرەتایی نوێژەوە واتە بە ھەموو ڕەکاعەتی نوێژ گەیشتووە ، وە کەسەکە ھەلەی کرد نەک ئیمام دەلێین دوو حالەتە :

(١) ئەگەر ھەلە کردنەکە لەوانە بوو بە سەجدەی سەھو پڕ دەبێتەوە و نوێژ بەتاڵ نابێت وەک لەبیر کردنی واجبێکی نوێژ ، ئەوا نابێت سوجدەی سەھو ببەیت ، چونکە لە دوای ئیمام ئەگەر سەھو بکەیت لەسەرت حساب ناکرێت .

(٢) ئەگەر ھەلە کردنەکە لەوانە بوو بە سەجدەی سەھو پڕ نابێتەوە و نوێژ بەتال دەبێت وەک لەبیر کردنی ڕوکنێکی نوێژ ، ئەوا دەبێت ئەو ڕەکاعەتە پووچ بکەیتەوە کە ڕوکنێکت تێدا لەبیر کردووە ، وە کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە دەبێت ھەلسیت ئەو ڕەکاعەتە پووچ بووە بکەیتەوە و پاشان سەلام دەدەیتەوە و پاشان دوو سوجدەی سەھو دوای سەلام دەبەیت .

حالەتی پێنجەم // ئەگەر کەسێک نوێژ لەگەڵ ئیمام بکات بە سەرەتایی نوێژ نەگەیشتبێت وە کەسەکە ھەلە بکات نەک ئیمام ، ئەوا دەبێت سوجدەی سەھو ببات جا ئەو کەسە ئەو ھەلەی کردوویەتی لەگەل ئیمام کردبێت یان ھەلە لەو ڕەکاعەتە بکات کە لەگەل ئیمام پێ نەگەیشتووە "واتە کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە ئەو ھەلدەستێت بۆ کردنی ئەو ڕەکاعەتە کە لێی چووە لەو ڕەکاعەتەش ئەگەر ھەلەی کرد دەبێت سوجدەی سەھو ببات ..........

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام