سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ھەدیە وەربگرم لە کەسێک قەرزارمە؟

بەرواری دانان :2019-12-14 کۆدی پرسیار:1657

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ھەدیە وەربگرم لە کەسێک قەرزارمە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە قەرزار ھەدیە بدات بە خاوەنی قەرز پێش ئەوەی قەرزی بداتەوە، ئیلا ئەگەر وەک عادەت ئەم ھەدیە لەنێوایان ھەبوو بێت پێشتر لەبەر نزیکی یان ھاوڕێیایەتی، بەڵگە:

(١)عَنْ يَحْيَى بْنِ أَبِي إِسْحَقَ قَالَ: سَأَلْتُ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ: الرَّجُلُ مِنَّا يُقْرِضُ أَخَاهُ الْمَالَ فَيُهْدِي لَهُ . قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا أَقْرَضَ أَحَدُكُمْ قَرْضًا فَأَهْدَى لَهُ أَوْ حَمَلَهُ عَلَى الدَّابَّةِ فَلا يَرْكَبْهَا وَلا يَقْبَلْهُ، إِلا أَنْ يَكُونَ جَرَى بَيْنَهُ وَبَيْنَهُ قَبْلَ ذَلِكَ) رواە ابن ماجە (٢٤٣٢)، حسنه شيخ الإسلام ابن تيمية في "الفتاوى الكبرى" (٦/١٥٩).

(٢)عَنْ أَبِي بُرْدَةَ قال : أَتَيْتُ الْمَدِينَةَ فَلَقِيتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ سَلامٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، فَقَالَ لِي : إِنَّكَ بِأَرْضٍ الرِّبَا بِهَا فَاشٍ ، إِذَا كَانَ لَكَ عَلَى رَجُلٍ حَقٌّ فَأَهْدَى إِلَيْكَ حِمْلَ تِبْنٍ أَوْ حِمْلَ شَعِيرٍ أَوْ حِمْلَ قَتٍّ فَلا تَأْخُذْهُ فَإِنَّهُ رِبًا . و(القَتّ) نبات تأكله البهائم .رواە البخاری (٣٨١٤).

زانایان دەڵێن ئەگەر خاوەنی قەرز بزانێت تووشی خەجالەت دەبێت بە ڕەتکردنەوەی ھەدیە، ئەوە با وەریبگرێت لە قەرز کەم بکاتەوە، یان ئەویش با ھەدیەیەکی بۆ ببات وەک ئەو یان زیاتر.

رَوَى سَعِيدٌ بن منصور فِي سُنَنِهِ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّهُ أَتَاهُ رَجُلٌ فَقَالَ: إنِّي أَقْرَضْت رَجُلا بِغَيْرِ مَعْرِفَةٍ فَأَهْدَى إلَيَّ هَدِيَّةً جَزْلَةً. قَالَ: رُدَّ إلَيْهِ هَدِيَّتَهُ، أَوْ احْسبهَا لَهُ.

وروى سعيد بن منصور أيضاً عَنْ سَالِمِ بْنِ أَبِي الْجَعْدِ قَالَ : جَاءَ رَجُلٌ إلَى ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما فَقَالَ : إنِّي أَقْرَضْت رَجُلا يَبِيعُ السَّمَكَ عِشْرِينَ دِرْهَمًا ، فَأَهْدَى إلَيَّ سَمَكَةً قَوَّمْتهَا بِثَلاثَةَ عَشَرَ دِرْهَمًا . فَقَالَ : خُذْ مِنْهُ سَبْعَةَ دَرَاهِمَ . انظر : "الفتاوى الكبرى" لابن تيمية (١٥٩/٦).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک بڵێی مسألەکە حەڕامە بۆچی ڕەتی ناکەیتەوە؟

دەڵێین: چونکە شەرم و خەجالەت و دڵ شکاندنی کەسەکە دەبێتە ڕێگر لە ڕەتکردنەوە، دەڵێین: وەریبگرە و پاداشتی بدەوە وەک ئەو یان زیاتر، یان لە قەرزی کەم بکەوە، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە) الشرح الممتع (٦١/٩).

کەواتە ئەگەر کەسێک قەرزی لە کەسێکی تر کرد، نابێت ھەدیە یان ھەر سوودێکی تر لە قەرزار وەربگرێت پێش ئەوەی قەرز بداتەوە، ئیلا لەم سێ حالەتە نەبێت:

(١)ئەگەر ھەدیە و سوود پێش قەرز لەنێوانیان ھەبوو بێت.

(٢)ھەدیە وەربگرێت بە نییەتی گەڕاندنەوە وەک ھەدیەکەی.

(٣)وەری بگرێت و حساب بکات لە قەرز، واتە لە قەرزی کەم بکاتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام