سەردێری پرسیار: ئایا دروستە قەلەڕەش بکوژیت، فواسق مانای چییە؟

بەرواری دانان: 2019-12-12 کۆدی پرسیار: 1655

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە قەلەڕەش بکوژیت، فواسق مانای چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام:زانایان دەڵێن دروستە قەلەڕەش بکوژیت، بەڵگە:

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (خَمْسٌ مِنَ الدَّوَابِّ كُلُّهُنَّ فَوَاسِقٌ يُقْتَلْنَ فِي الْحِلِّ وَالْحَرَمِ: الْعَقْرَبُ وَالْحِدَأَةُ وَالْغُرَابُ وَالْفَأْرَةُ وَالْكَلْبُ الْعَقُورُ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت؛ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (پێنج جۆرە ئاژەڵ هەموویان ئازاردەرن لە مەککەدا دەکوژرێن: قەلەڕەش و باشولکە ودووپشک و مشک و سەگی هار).

فواسق: اسم فاعل من الفسق، لە ئەسلدا بۆ سەرپێچی و دەرچوون لە گوێرایەلی دێت، وەسفی ئەم ئاژەڵانە کراوە بە فسق لەبەر دەرچوونیان لە حوکم بە ئەزیەت دان و فەساد.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "الغراب" زانایان دەڵێن: قەلەڕەش دوو جۆرن:

یەکەم: قەلەڕەش هەیە پێی دەڵێن قەلەڕەشی کشتوکاڵ ڕەشە وەک کۆتر وایە خەڵک ئەزیەت نادات و زیانی بۆ خەڵک نییە، بەڵکو وەک باڵندەکانی ترە، ئەمەیان ناکوژرێت ئیلا ئەگەر کەسێک بکوژێت بۆ ڕاوکردن و خواردن.

دووەم: قەلەڕەش هەیە پیسە و گەورەیە، قەدی دار دەبڕێت و دواوەی وشتر کون دەکات، هەتا هەندێک جار دەچێتە سەر دار خورما و شماریخی دەبڕێت و دەکەوێتە خوارەوە سەر زەوی، ئەمەیان دەکوژرێت لە حەڕەم و بێجگە لە حەڕەم.)فتح ذي الجلال والإکرام (٨/١٤٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام