پرسیار: ئایا جزیە لە هەموو کافرێک وەردەگیرێت یان تەنها ئەهلی کتاب؟
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە جزیە، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون جزیە لە هەموو کافرێک وەردەگیرێت، کە ئەمە وتەی مالکی
و ابن تیمییە و ابن قیم و صنعانی و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)فەرموودەی بوڕەیدە: (قاتلوا من كفر بالله)، وە وتەی: (وإذا لقیت عدوك من المشرکین)
(٢)ئایەتی سوڕەت تەوبە: (قَاتِلُوا الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلا بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَلا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ
اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنْ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ
صَاغِرُونَ){التوبة:٢٩}، ئەمە مفهومی نییە، چونکە خەبەرە بە واقع، بەڵگە منطوقی فەرموودەی
بوڕەیدە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم وتەیە وتەیەکی بەهێزە و بەڵگەکانی بەهێزن).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون جزیە لەهەموو کافرێک وەردەگیرێت ئیلا لە پەیکەر
پەرستەکانی عەرەب نەبێت، ئەمانە نابێت جزیەیان لێ وەربگریت دەبێت یان موسلمان بن یان
شمشێر، کە ئەمە وتەی حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
(١)پیغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت جزیەیانی لێ وەرنەگرتووە، وە لەبەر ئەوە
کوفرەکەیان تووندترە لە کوفری کەسانی تر، چونکە قورئان بە زمانی ئەوان دابەزیوە و موعجیزە
بۆ حەقی ئەوان دیارترە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون جزیە تەنها لە ئەهلی کتاب و مەجوسی وەردەگیرێت، کە
ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی ابن حزمە، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (قَاتِلُوا الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلا بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَلا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ
اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنْ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ
صَاغِرُونَ){التوبة:٢٩}.
(٢)عن عبدالرحمان بن عوف رضي اللە عنە أن النبي صلی اللە علیە وسلم أخذها –یعني الجزیة- من مجوس هاجر.
رواە البخاري (٣١٥٦-٣١٥٧).
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەبارەت بە مەجوس:
"سنوا سنة أهل الکتاب" واتە: مەبەست پێی جزیەیە، بەڵگەیە ئەوان ئەهلی کتاب نین، لەسەر وتەی
زۆربەی زانایان) التمهید (٢/١١٩).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە جزیە لە بێجگە لە گاور و جوولەکە و
مەجوس وەربگریت، چونکە ئەهلی کتاب دەق لەسەری هاتووە لەسەر جزیە لێ وەرگرتنیان، وە
مەجوسیش فەرموودە لەسەری هاتووە، سەبارەت بە بێجگە لەمانە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەهلی
عیلم: وتراوە بێجگە لەمانە لە کەسی تر وەرناگیرێت، وە وتراوە: لە موشریکی عەرەب
وەرناگیرێت، چونکە زەلیلی تێدایە، ئەوەی ڕاست بێت لە هەموو کافرەکان وەردەگیرێت، لەبەر
عمومی وتەی: "من کفر باللە"، نەی گوت: گاور و جوولەکە) القول المفید (٣/٣١٨-٣٢٢).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە جزیە لە کافر وەربگریت ئەگەر
موسلمان نەبوو، ئەوەی دیار بێت ئەم جزیەیە عقوبە نییە، بەڵکو لەبەر پاراستنی مال و مناڵ و
خوینی ئەوانە، لەبەر ئەوە واجبە لەسەر ئێمە پارێزگاری لێ بکەین، ئەگەر کەسێک تەعەدایان
لێکرد حەقی وەردەگرینەوە، وە هەروەها واجبە لەسەر ئێمە تەعەدا لەسەریان لابدەین ئەگەر
کەسێک بییەوێت تەعەدا لێیان بکات) فتح ذي الجلال والإکرام (١٤/٦١).
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە جزیە لە هەموو کافرێک وەردەگیرێت، چونکە:
(١)فەرموودەی بوڕەیدە عامە، وە دوای ئایەتی جزیە بووە.
(٢)ئایەتی جزیە تەنها باسی ئەهلی کتابی کردووە، وە فەرموودەش هاتووە جزیەی لە مەجوس
وەرگرتووە، کەواتە هیچ کێشە دروست نابێت ئەگەر لە هەموو کافرێکی تر وەربگریت.
پوختەی وتەی زانایان:
(١)هەموو زانایان یەک دەنگن جزیە لە ئەهلی کتاب و مەجوس وەردەگیرێت ئەگەر موسلمان
نەبوون.
(٢)وتەی ڕاست جزیە لە هەموو کافرێک وەردەگیرێت.
(٣)ئەم جزیەیە عقوبە نییە، بەڵکو لەبەر پاراستنی مال و مناڵ و
خوینی ئەوانە،