سەردێری پرسیار:بەروبووم و سوودی ئیمان هێنان بە قەدەرچییە؟

بەرواری دانان :2019-11-28 کۆدی پرسیار:1633

پرسیار:

پرسیار: بەروبووم و سوودی ئیمان هێنان بە قەدەرچییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە بەروبووم و سوودەکانی قەدەر دەڵێن: (١)ئیمان هێنان بە قەدەر لە تەواوی تەوحیدی پەروەردگاریەتی یە. (٢)پشت بەخوا بەستن بۆ ئیماندار دروست دەکات، چونکە هەموو شتێک لەژێر قەزا و قەدەری خوای گەورەیە. (٣)خەم و خەفەت ناخوات بەوەی بەسەری هاتووە، چونکە چونکە دەزانێت لە خواوەیە و لە ڕەحم و حیمەتی خوایە. (٤)مرۆڤ هۆکار دەگرێتەبەر، چونکە ئیمانی بە حیکمەتی خوای گەورە دەبێت هۆکاری بگرێتەبەر. (٥)ڕێگری لە مرۆڤ دەکات سەرسام بێت بە کردەوەی خۆی، بەڵکو سوپاسی خوای گەورە دەکات، چونکە دەزانێت ئەمە منەتێکە خوای گەورە لەگەڵی کردووە. (٦)دڵی ئارام دەبێت و هەست بە خۆشی دەکات، چونکە هەر چیەک توشت بووەو و هاتووە بەسەرتا نەدەبوو توشت نەبێت و نەیەت بەسەرتدا،هەر چیەکیش کە توشت نەبووە و نە هاتووە بە سەرتدا، نەدەبوو توشت نەبێت و نەیەت بە سەرتدا. (٧)وا لە ئیماندار دەکات بەردەوام بەردەوام بێت لەسەر گوێڕایەلی خوا، چونکە دەزانێت دڵی بەندە لەنێوان دوو پەنجەی خوای گەورەیە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام