سەردێری پرسیار:ئایا شەڕ لەژێر قەدەری خوای گەورەیە نییە، بۆچی نابێت بدەیتە پاڵ خوای گەورە؟

بەرواری دانان :2019-11-28 کۆدی پرسیار:1632

پرسیار:

پرسیار: ئایا شەڕ لەژێر قەدەری خوای گەورەیە نییە، بۆچی نابێت بدەیتە پاڵ خوای گەورە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە شەڕ و خێر ھەموویان لە ژێر قەدەری خوای گەورەدان، وەک مەجوسی نالێین شەڕ دروستکەرێکی تری هەیە، بەلکو دەلێین یەک دروستکەر هەیە و دەلێین خێر و شەڕ لە ژیر قەدەری خوای گەورە دایە، بەلام وەک ئەدەب جوان نییە شەڕ بدەیتە پاڵ خوای گەورە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (اهدنا الصراط المستقیم * صراط الذین ٲنعمت علیهم غیر المغضوب علیهم) بۆ نیعمەت و باشی فەرمووی: (ٲنعمت)، ئەوانەی کە تۆ نیعمەتت لە گەل کردوون ، لێرە فەرمووی تۆ "واتە خوای گەورە"، بەلام بۆ غەزەب و گومڕای فەرمووی: (المغضوب علیهم)، نەی فەرموو: (غضبت علیهم)، واتە: نەی فەرموو ئەوانەی کە تۆ غەزەبت لێیان کردووە.

ھەروەھا ئیبراھیم علیە السلام دەفەرمووێت: (وٳذا مرضت)، واتە: ئەگەر من نەخۆش بووم، نەی فەرموو: (واذا ٲمرضنی)، واتە: خوای گەورە منی نەخۆش کرد.

جنۆکەش بە هەمان شێوە وتیان: (وانا لا ندری ٲشر ٲرید بمن فی الارض ٲم ٲراد بهم ربهم رشدا) بکەری "کارایی" ویستنی شەر دیار نییە، بەلام ویستنی خێر و باشی دیارە کە دایانە پال خوا، وە چەندین ئایەتی تر بەم شێوەیە هاتوون شەڕیان نەداوەتە پال خوای گەورە.

ھەروەھا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (والشر لیس الیك) رواە مسلم (۷۷۱).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەهاتووە لە قورئان و سونەت شەڕیان درابیتە پاڵ خوای گەورە، ئیلا لەم سێ حالەتانە نەبێت: ....

یەکەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: (اللە خالق کل شئ) [الزمر: ٦٢]، واتە : خوای گەورە دروستکەری هەموو شتێکە، وە هەروەها ئەو ناوانەی کە پێکەوەن كالمعطی المانع ، و الضار النافع ، المعز المذل ، الخافض الرافع ، ئەم ناوانە ناکرێ یەکێکیان بە تەنها باس بکرێ ، هەردووکیان پێکەوە دەلالەت لەسەر عموم دەکەن، هەر شتێک لە بووندابێت ڕەحمەت و سوود بێت ئەوە چاکەی خوای گەورەیە، هەر شتێک بێجگە لە سوود و ڕەحمەت بێت ئەوە لە دادپەروەری خوای گەورەیە، هەموو نیعمەتێکی چاکەیە، وە هەمووی نەخۆشی دادپەروەرییە ، ....

دووەم: بکەر " کارا " دیار ناکەیت، وەک وتەی جن (وٲنا لا ندری ٲشر ٲرید بمن فی الارض ٲم ٲراد بهم ربهم رشدا) [الجن: ١٠]، وە هەروەها وەک سورەت فاتحە کە دەفەرمووێت: (صراط الذین انعمت علیهم * غیر المغضوب علیهم و لا الضالین) [الفاتحە: ٧] وە هەروەها سورەتی تری وەک ئەمانە.

سێیەم: دەدەیتە پاڵ سەبەب، وەک وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت: (و من شر ما خلق) [الفلق: ٢]، وەک وتەی تری خوای گەورە کە دەفەرمووێت: (فٲردت ان ٲعیبها) [الکھف: ٧٩].....) مجموعە الفتاوی (٨/٩٤-٩٥).

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە کارەکانی خوای گەورە، خوای گەورە کارەکانی هەمووی خێرن، چونکە موافقی حیکمەتی خوای گەورەیە، لەبەر ئەوە فەرموودە هاتووە پیغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "والشر لیس إلیك"خوای گەورە کارەکانی شەڕی تێدا نییە، شەڕ بەنسبەت بەندە، ئەگەر بەندە تووشی موسیبەت بوو شەڕە سەبارەت بە بەندە، سەبارەت بە کاری خوای گەورە خێرە، چونکە موافقی حیکمەتی خوای گەورەیە، هەموو کارەکان بە دەست خوای گەورەن) التمهید لاپەڕە ٥٢٢.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام