پرسیار: حوکمی وەلام دانەوەی دەعوەت ئەگەر دەعوەتی ژن گواستنەوە نەبێت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەعوەتی بێجگە لە ژن گوستنەوە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەوە چوون وەڵام دانەوەی دەعوەتی بێجگە لە وەلیمە سونەتە، سەرخەسی ئیجماع نقل دەکات، بەڵام جیاوازی هەیە، بەڵگە:
(١)ما رواە أحمد بسندە عن الحسن، قال: دعي عثمان بن أبي العاص إلی ختان، فأبی أن یجب، فقیل لە، فقال: (إنا کنا لا نأتي الختان علی عهد رسول اللە صلی اللە علیە وسلم، ولا ندعي لە) فتح الباري (٩/٢٤٤).
(٢)عن ابن عمر رضي اللە عنە أن النبي صلی اللە علیە وسلم قال: (إذا دعي أحدکم إلی ولیمة عرس فلیجب) رواە مسلم (١٤٢٩)(٩٨).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی دەعوەتی بێجگە لە وەلیمە واجبە، کە ئەمە مەزهەبی ابن عمر و هەندێک تابعی و ظاهری و هەندێک شافعی و ابن بازە، بەڵگە:
(١)فەرموودەی ابن عمر ڕیوایەتی مسلم دەفەرمووێت: (فلیجب عرسا کان أو غیرە).
(٢)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (شَرُّ الطَّعَامِ طَعَامُ الْوَلِيمَةِ يُمْنَعُهَا مَنْ يَأْتِيهَا وَيُدْعَى إِلَيْهَا مَنْ يَأْبَاهَا وَمَنْ لَمْ يُجِبْ الدَّعْوَةَ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ) رواه البخاري(٤٧٧٩)، ومسلم (٢٥٨٥).
ئەگەر بڵێین: (ال) لەم فەرموودەیە بۆ استغراقە، ئەوە هەموو دەعوەتێک دەگرێتەوە.
(٣)قال نافع: سمعت عبداللە بن عمر رضي اللە عنهما یقول: قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم: (أجیبوا هذە الدعوة إذا دعیتم لها)، ابن عمر وەلامی هەموو دەعوەتێکی دەدایەوە جا چ هی ژن گواستنەوە بوایا یان ئەوەی تر، ئەمە بەلگەیە ابن عمر تێگەیشتووە (ال) ی دەعوەت بۆ عمومە.
(٤)عن أبي هریرة رضي اللە عنهما قال: سمعت رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یقول: (حق المسلم علی المسلم خمس: رد السلام، وعیادة المریض، واتباع الجنائز، وإجابة الدعوة، وتشمیت العاطس) أخرجە البخاري (١٢٤٠)، ومسلم (٢١٦٢)، وفي روایة مسلم : (حق المسلم علی المسلم ست)، وفیە: (وإذا دعاك فأجبە).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی واجبی دەعوەت تایبەت بکات بە دەعوەتی وەلیمە ئەوە هیچ بەڵگەی بە دەستەوە نییە، چونکە وەلیمە خواردنی دڵ خۆشی یە، دەعوەتی ژن گواستنەوە و دەعوەتی تر دەگرێتەوە، پیغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: "من لم یجب الدعوة"، نەی فەرموو: هەر کەسێک وەڵامی دەعوەتی ژن گواستنەوە نەداتەوە).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایا وەڵام دانەوەی دەعوەتی بێجگە لە وەلیمە واجبە یان نە؟
دەڵێین: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، ظاهری بۆ ئەوە چوون واجبە وەڵامی دەعوەت بدەیتەوە، ئەگەر ئەو مەرجانەی باسمان کرد تێدا بوون.
زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واجب نییە، بەڵکو سونەتە، پێجەوانەی وەلیمەی ژن گواستنەوە، ئەمە وتەی ڕاستە، چونکە مەشەقەتە لەسەر خەڵک، ئەگەر واجب بکەین لەسەر هەر کەسێک بانگ کرا، ئەوە دەبێت کاتی خۆی هەموو بدات بە دەعوەتەکان) فتح ذي الجلال والإکرام (١١/٣٧٨).
وتەی ڕاست وەڵام دانەوەی دەعوەتی بێجگە لە ژن گواستنەوە سونەتە، واللە أعلم.