پرسیار: بۆچی ئەم ئایەتە دەفەرمووێت: (يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ) {النحل: ٨٣}، بۆچی ئایەتەکە دەفەرمووێت: (وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ) لەگەڵ ئەوە هەموویان کافرن؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ) {النحل: ٨٣}، واتە: (دان دەنێن بە نیعمەتەکانی خوا، واتە دەزانن هەموو نیعمەتەکان لە لایەن خواوەیە، پاشان ئینکاری لێ دەکەن یان لەبیری خۆیان دەبەنەوە، و زۆربەشیان کافرن).
ڕازی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بۆچی ئایەتەکە دەفەرمووێت: (وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ) لەگەڵ ئەوە هەموویان کافرن؟
وەڵام لە چەند ڕوویەکەوەیە:
یەکەم: لەم ئایەتە فەرموویەتی: (وَأَكْثَرُهُمُ)، چونکە زۆریان حوجە لەسەریان هەڵنەستاوە و نەگەیشتوون بە حەدی تەکلیف، یان عەقلیان تەواو نییە، لەم حالەتە مەبەستی بە زۆرینە کەسانی بالغ بوو و تەواوە.
دووەم: مەبەست لە کافرەکان ئەو کافرانەن کە عینادن و ئینکاری دەکەن، لەم کاتە دەگوترئ فەرموویەتی: (وَأَكْثَرُهُمُ)، چونکە هەیە لەنێوانیان دا عیناد نییە و ئینکاری ناکات، بەڵکو نەزانە بە ڕاستگۆی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت.
سێیەم: لەم ئاتەیە (وَأَكْثَرُهُمُ)، زۆرینەی باسکردووە بەڵام مەبەست پێی هەمووە، کەواتە هەموویان کافرن.) التفسیر الکبیر.
ابن الجوزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مانای وتەی: (وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ)، حەسەن دەفەرمووێت: هەموویان کافرن، زۆرینە باسکراوە مەبەست پێی هەمووە.) زاد المسیر(٤/٣٦٥).
--------------------------------------------------------------