سەردێری پرسیار: ئایا دڵ بیر دەکاتەوە یان مێشک؟ دڵ بڕیار دەرە یان مێشک؟

بەرواری دانان: 2019-11-09 کۆدی پرسیار: 1592

پرسیار:

پرسیار: ئایا دڵ بیر دەکاتەوە یان مێشک؟ دڵ بڕیار دەرە یان مێشک؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە عەقلی مرۆڤ لە دڵ دایە یان دەماغ، دوو وتە ھەیە:

یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون عەقل شوێنەکەی دەماغە، واتە سەرە، کە ئەمە وتەی ھەندێک حەنەفی و حەنابەلە و موعتەزیلەیە، بەڵگە:

(١) ئەگەر زەڕبەیەک لە سەری کەسێک بدەی عەقلی لادەچێت، یان کاریگەری لەسەری ھەیە.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون شوێنەکەی دڵە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و ھەندێک حەنابلەیە، بەڵگە:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ) [الحج:٤٦].

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَنْ كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ)[ق:٣٧].

(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا) [محمد: ٢٤].

(٤) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله، ألا وهي القلب) متفق علیە.

کردەوەکانی مرۆڤ تێگەیشتن و بیر کردەوە و ھیدایەت و گومڕایی و کوفر و ئیمان ھەموویان پەیوەندی بەدڵەوە ھەیە، وە بەھێزترین بەڵگەی ئەوانەی دەڵێن عەقل لەسەر دایە دەڵێن: ھەموو شتێک کاریگەی لەسەر دەماغ ھەیە، وە کاریگەری لەسەر عەقل ھەیە.

ئێمە ئینکاری عەقل ناکەین کە بەوەی کاریگەری لەسەری ھەیە بە دەماغ، بەڵکو دەڵێین: ڕاستە دەماغ کاریگەری لەسەر ئەندامی تر ھەیە بە کاریگەر بوونی دەماغ، بەڵام مانای ئەوە نییە شوێنی عەقل دەماغ و سەر بێت، چەند ئەندامی تری مرۆڤ ھەن لە دەرەوەی دەماغن کاریگەری لەسەریان دروست بووە بەھۆی کاریگەر بوونی دەماغ، ئەمە شتێکی ڕوون و ئاشکرایە و زانراوە، چەند ئەندام تووشی شەلال بوون بەھۆی خەلەل لە دەماغ، عەقل لە دەرەوەی دەماغە، بەڵام سەلامەت بوونی پەیوەستە بە سەلامەت بوونی دەماغ.

ئەو وتەی دەڵێت: عەقل تەنھا لە دەماغ دایە لە دڵ دا نییە وتەیەکی پووچە، چونکە ئایەت و فەرموودە بەدرۆ دەخاتەوە، وە ھەر کەسێک جمع بکات لەنێوان ھەردوو وتە؛ ئەوە وتەکەی دروستە لە ڕووی عەقلەوە، وە بەدرۆ خستنەوەی قورئان و سونەتی تێدا نییە، واللە أعلم.

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام