سەردێری پرسیار:ئەگەر مناڵ بە سۆنار دەرکەوت لە سکی دایکی جەستەی تەواو نییە ئایا دروستە لە بار ببرێت؟ یان دکتۆر بڵێ لەباری ببەی باشترە دروستە لەبار ببرێت؟

بەرواری دانان :2019-11-04 کۆدی پرسیار:1584

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر مناڵ بە سۆنار دەرکەوت لە سکی دایکی جەستەی تەواو نییە ئایا دروستە لە بار ببرێت؟ یان دکتۆر بڵێ لەباری ببەی باشترە دروستە لەبار ببرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن مناڵ لەباربردن دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم: ئەگەر مناڵ لەبار ببەیت دوای ئەوەی کە ڕوحی بە بەرکراوە، لەم حالەتە هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە مناڵ لەبارببەیت، واتە دوای سەد و بیست ڕۆژ .

حالەتی دووەم: ئەگەر منال لەبارببەیت پێش ئەوە ڕوحی بە بەردابکرێت، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا دەلێن دروستە، کە ئەمە وتەی هەندێک حەنەفی، شافعی، حنابلەیە

دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن نابێت حەڕامە، کە ئەمە وتەی مالکی، هەندێک حنفی، هەندێک شافعی، هەندێک حنابلەیە.

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن: ( ئەسل لە لەباربردنی مناڵ ئەوەیە کە نابێت ئیلا هۆکارێکی شەرعی هەبێت، ئەگەر حمل دلۆپە بێت که چل ڕۆژ بێت یان کەمتر، ئەگەر لەباربردنەکەی سوودێکی شەرعی هەبێت دروستە یان لادانێکی زەرەرێکی پێشبینی کراوە هەبێت لەسەر دایک دروستە ، ....

بەلام ئەگەر حمل تێپەڕی لە چل ڕۆژ حەڕامە مناڵ لەبار ببەیت ، چونکە دوای چل ڕۆژ دەبێت بە علقة كه هەنگاوی سەرەتای دروست بوونی مرۆڤە ، ....) فتاوی اللجنة الدائمة ج۲۱ لاپەڕە ٤٥۰ .

زانایان دەڵێن نابێت مناڵ لەبار ببەیت ئەگەر ڕۆحی بەبەردا کرابوو ئەگەر چی لاشەشی تەواو نەبێت، بەڵام پێش ڕوح بەبەردا کردن هەندێک زانا ڕێگە دەدەن، واجبە لەسەر دایک و باوک ئارام بگرن لەسەر قەدەری خوای گەورە، وە زۆر شت هەیە مرۆڤ پێی ناخۆشە کەچی خێری بۆ مرۆڤ تێدایە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ) {البقرة: ٢١٦}.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (فعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيراً ) {النساء:١٩}.

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (عَجَبًا لأَمْرِ الْمُؤْمِنِ إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلا لِلْمُؤْمِنِ إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ) رواه مسلم (٢٩٩٩).

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (دروست نییە مناڵ لەبار ببەیت لەبەر ئەوە لاشەی تەواو نییە، لەوانە پێش لەدایک بوون ئەو ماوەی ماوە خوای گەورە شیفای بۆبنێرێت و چاک ببێتەوە و بە ساغی لەدایک ببێت، ئەمەش زۆر ڕووداوە لە خەڵک.) فتاوى اللجنة الدائمة (٢١/٤٤٠).

———————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام