پرسیار: شێخ الإسلام ابن تیمیمە دەڵێت یەڪێڪ لە هۆڪارەڪانی چونە لاشەی مرۆڤەوە لەلایەن جنۆکەوە ئەوەیە: (هەندێ جار مرۆڤەکان ئەزیەتیان دەدەن جا بەمیز بەسەردا کردنیان بێت یاخود بەئاوی گەرم کردنە سەریان یاخود هەندێکی لێیان کوشتبێت ...هتد، ئەم جۆرەیان زۆر سەخت و گرانە و هەندێ جار ئەو کەسە دەکوژن کەدەچنە گیانیەوە) . پرسیارەکەی من ئەوەیە: منداڵان لەهەرجێیەک بێت میز ئەکەن واتە مەترسی ئەوەی هەیە جن بچێتە لاشەیان؟ چۆن بیان پارێزین؟
وەڵام: ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جنۆکە دەست لە مڕۆڤ دەوەشێنێت لە بەر سێ هۆکار، یەکەم: هەندێک جار جنۆکە مرۆڤێکی خۆش دەوێت و دەیەوێت خۆشی پێ ببات،..... دووەم: هەندێک جار مرۆڤ جنۆکە ئازار دەدات ئەگەر میزی بەسەر دا بکات یان ئاوی گەرمی بەسەر دا بکات، یان هەندێکی لێیان کوشتبێت یان بێجگە لە مانە لە جۆرەکانی تری ئازاردان، ... ئەم جۆرەیان زۆر سەخت و گرانە و هەندێ جار ئەو کەسە دەکوژن کەدەچنە گیانیەوە.) مجموعە فتاوی ج۱۳ لاپەڕە ٨۲.
زانایان دەلێن ڕێگای ڕاست بۆ پاراستنی منال کە فەرموودە ھاتبێت ئەوەیە کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لەسەر ھەردوو منالەکانی خوێندووە حەسەن و حوسێن
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: (كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُعَوِّذُ الْحَسَنَ وَالْحُسَيْنَ وَيَقُولُ: إِنَّ أَبَاكُمَا كَانَ يُعَوِّذُ بِهَا إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ: أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ ) .رواە البخاری (٣٣٧١).
واتە: پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حەسەن و حوسێنی پەنا دەدا بەخوا بۆ ئەوەی پارێزراو بن، وە دەی ووت: باوکی ئێوە (ابراھیم) اسماعیل و اسحاقی پەنا دەدا بەخوا بۆ ئەوەی پارێزراو بن دەی گووت: " أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ ".
ھامة: واتە ھەموو خاوەن ژەھرێک وەک: دووپشک و مار و ھەر خاوەن ژەھرێکی تر
عین لامة: ئەوەی تووش دەبێت بەھۆی چاو پیسی .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھامة: تاكەکەی ھوامە ھەموو خاوەن ژەھرێک دەگرێتەوە
و من کل عین لامة: خطابى دەلێت: مەبەست پێت ھەموو دەردو ئافاتێکە کە مرۆڤ پێی تووشی ئازار دەبێت لە شێتی و شتی تر) فتح الباری ج٦ لاپەڕە ٤١٠
ڕوایەت ھاتووە یەک جار لەسەر ھەردووکیانی خوێندووە: كانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَعُوِّذُ الحَسَنَ وَالحُسَيْنَ رضى الله عنهما ( أُعِيذُكُمَا بِكَلِماتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لَامَّة)
کەواتە بۆ پارستنی منال سونەتە ئەمە بخوێنریت: (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ)، وە دەتوانی لەسەر دوو منال یان زیاتر بخوێنی یەک جار
ھەروەھا سونەتە سورەت الفلق و الناس لەسەری بخوێنی و وە لاشەیان مسح بکەیت کاتی خوێندنەوە، یان بخوێنیتەوە لەسەر ھەردوو دەستەکانت پاشان فووی پیا بکەیت و لاشەی منال مەسح بکەیت، یان لەسەر ئاو بخوێنیتەوە منال مەسح بکەی یان بشۆیت بەو ئاوە .
سەبارەت بە زیکری بەیانیان و ئێواران ھیچ بەلگە نەھاتوون ئەمە خوێندرا بێت لەسەر منال، ئەگەر دەست بەوە بگریت ئەوەی لە پێغەمبەرەوە جێگیر بووە باشترە، واللە أعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net