پرسیار: ئایا کورسی بوونی ھەیە ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن چەندین بەڵگەی ڕوون ئاشکرا ھاتوون بۆ جێگیر کردنی کورسی .
محمد عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: ( مەزھەبی ئەھلی سونە سەبارەت بە کورسی، وە مەزھەبی ئەوانەی پێچەوانەی ئەھلی سونەن:
أ- ئەھلی سونە و جەماعە بۆ ئەوە چوون کورسی شوێنی ھەردوو قاچی خوای گەورەیە، ئەمە وتەی ڕاست بۆ جێگیر بوونی بەڵگە، خوای گەورە دەفەرمووێت: " وسع کرسیە السموات والأرض " [ البقرة : ٢٥٥ ] .
ب- ھەندێک خەڵک دەڵێن: کورسی عەرشە، ئەمە ڕاست نییە، چونکە بەڵگە ھاتوون کورسی لەبەردەم عەرشە، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: " ما الکرسي بين يدي العرش إلا كحلقة من حديد " .
ج- وتراوە: کورسی زانستی خوای گەورەیە، کە ئەمە وتەی متکلمینە، لەبەر ئەوە نەفی کورسی دەکەن مەبەستیان نەفی کردنی بەرزی خوایە . ) توضیحات الجلیة على شرح العقيدة الطحاوية (٢ / ٦٦٤-٦٦٥) .
————————————————————
Www.ferdaws.net