سەردێری پرسیار: حوکمی نوێژ کردن لەسەر ڕێگای خەڵک ؟

بەرواری دانان: 2019-10-22 کۆدی پرسیار: 1555

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژ کردن لەسەر ڕێگای خەڵک ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر ڕێگای خەڵک زانایان دەڵێن فەرموودە ھاتووە نەھی کردووە ، بەڵام فەرموودەکە لاوازە ، ئەگەر چی فەرموودەکە لاوازە بەڵام نوێژ کردن لەسەر ڕێگای خەڵک کەسەکە سەرقاڵ دەکات و خشوعی کەم دەبێت ، وە ڕێگا لە خەڵک دەگرێت کە ڕێگا مافی خەڵکە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەھی لەمە کراوە چونکە مرۆڤ ئەگەر نوێژ لەسەر ڕێگای خەڵک بکات لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :

یەکەم : خەڵک سەرقالی دەکەن لە نوێژ ، چونکە خەڵک بەڕێگادا تێپەڕ دەبێت ، تشویش دێتەدی و ڕێگری لێ دەکات بۆ خشوع کە لە تەواوی نوێژە ، ھەست بە ئازار دەکات بە خەڵک .

دووەم : ڕێگای خەڵک تەسک دەکات ، ڕێگا مافی خەڵکە ، خەڵکی ئازار داوە .

سەبارەت بەوە ئەگەر ڕێگا چۆل بوو ھیچ ڕێگری نییە بۆ نوێژ کردن تێیدا مادەم پاکە . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٣٢٠/٢) .

عبدالله بن عبدالرحمان آل بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی بەناوبانگ بێت لە مەزھەبی ئێمە ڕێگری کراوە لە نوێژ کردن لەسەر ڕێگا ، لەبەر ئەم فەرموودەیە ، وە لەبەر زۆری تێۆەڕ بوونی خەڵک و سەرقال بوون بە خەڵکەوە .

ڕیوایەتێکی تر نوێژ تێیدا دروستە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، لەوانە ھەرسێ پێشەوایەکان : ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی ، دەڵێن : سەر ڕێگای خەڵک لەسەر ئەصڵ ماوە و نوێژ تێیدا دروستە . )) توضیح الأحکام (٢٢/٢) .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام