سەردێری پرسیار:حوکمی پەشیمان بوونەوە لە عەفو کردنی خەڵک ؟

بەرواری دانان :2019-10-13 کۆدی پرسیار:1532

پرسیار:

پرسیار : من پێشتر خەڵک زۆر ناهەقیان کردووە لەگەڵم ، زۆر کەس دڵی شکاندووم وە زۆر کەس هەبووە زۆربێتاقەتیان کردووم ، بەس من ئەوکاتی لە هەمووان خۆش بووم وە گەردەنی هەموو کەسێکم ئازا کردیــــــە ، بەڵام ئێستا لەدڵی خۆم بڕیارم دایە گەردەنیان ئازا نەکەم من ئەو کاتی نەزان بووم ئێستا فکر دەکەمەوە دەڵێم بۆچی گەردەنیان ئازا کەم یعنی پەشیمان بوویــــــمەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک کەسی بەرامبەر عەفو کردبێت کە ستەمی لێکردووە یان ھەر تاوانێکی بەرامبەر کردووە ، ئەوە بۆێ نییە پەشیمان ببێتەوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

ئیمام بوخاری لە کتابی خۆی بابێکی تایبەتی داناوە : (( بَابُ إِذَا حَلَّلَهُ مِنْ ظُلْمِهِ فَلاَ رُجُوعَ فِيهِ )) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان ھەموو زانایام یەک دەنگم لەسەری . )) فتح الباری (١٠٢/٥) .

زانایان دەڵێن موسلمان بە ئارەزووی خۆیەتی کە کەسی بەرامبەر عەفو دەکات یان نە ، وە بە شێوەیەکی عەفو کردن باشترە ، وە ھەندێک دەڵێن حالەت ھەیە عەفو نەکەی باشترە ئەگەر بزانی حەقی خەڵک بە شتێکی ئاسان و کەم دادەنرێت ، یان کەسەکە بەردەوامە لەسەر زولم کردن و خەڵک ئازاردان .

موسلمان چەند دڵی ساف بێت و لێبوردە بێت باشترە ، چونکە شت ھێشتنەوە لە دڵ دا تەنھا خەم و خەفەت و دڵ تەنگی بۆ دڵ زیاد دەکات ، وە موسلمان نابێت لە کردەوەی باشی خۆی پەشیمان ببێتەوە ، موسلمان دەبێت بەردەوام دوعای ھیدایەت بکات ھەتا بەردەوام بێت و بگات بەخوا بە دڵێکی پاک و بێگەرد .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام